
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی | فۆتۆ: Kirkuk
SNN- عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی یەك ساڵدا پارتی دیموكراتی كوردستان نەیتوانی ئیرادەی خۆی بەسەر یەكێتی نشتیمانی كوردستان بسەپێنێت و دووجار شكستی هێنا لەدیاریكردنی كاندیدێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، لە ئێستادا پارتییەكان لەدەزگاڕاگەیاندنەكانیانەوە باس لەوەدەكەن گوایە سەرۆكی حزبەكەیان مەرجەع بووە بۆ دیاریكردنی سەرۆككۆمار، پەرلەمانتارێكی يەكێتیش دەڵێت ئەگەر ئەومەرجەع بووایە كاندیدەكەی خۆی دەردەچوواند.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی ( د. لەتیف ڕەشید) بەلای یەكێتیی نشتیمانیی كوردستانەوە هیچ جیاوازییەكی نەبوو لەوەی ئەگەر (د.بەرهەم) دەربچووایە، چونكە هەردووكیان دوو كادری دڵسۆز و بەئەزموونی یەكێتی شنتیمانی كوردستان بوون و ئەوە سیاسەتی ژیرانەی یەكێتی بوو توانی عاقڵانە یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبینێت و یەكێتی نەچێتە ژێر باری داواكاری پارتییەوە بۆ سەپاندنی بیروبۆچوونەكانی خۆی.
ئاماژەی بەوەشكرد، قسەیەكی سەیرە دەوترێت سەرۆكی پارتی مەرجەع بووە بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار دیاری بكرێت، چونكە ئەگەر بەڕاستی سەرۆكی پارتی مەرجەع بووایە ئەوا لە پێش هەموویەوە كاندیدەكەی خۆیانی دەردەچواند بۆ سەرۆككۆمار، بەڵام لای هەمووان ئاشكرایە كە پارتی شكستی هێنا لە دیاریكردنی دوو كاندید لەبەردەم یەكێتی بۆئەوەی ئەوپۆستە وەربگرن تادواجار بەاچاری تەسلیم بە ئیرادەی یەكێتی بوون وكاندیدەكەی خۆیان كشاندەوە چونكە دڵنیابوون لەوەی كەدەرناچێت.
ئەوپەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە گەشبینین كە ( د. لەتیف ڕەشید) بتوانێت سەركەوتووانە لە پۆستەكەیدا كار بۆ بەرژوەندی گشتی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستان بكات، چونكە ئەزمونێكی زۆرباشی لە كاری سیاسی و بەڕێوەبردندا هەیە هیواداریشین كابینەی داهاتووی عێراق لە ئاست داخوازی و چاوەڕوانییەكانی گەلانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا بێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









