“پارتی بۆ شاردنەوەی شکستەکەی، خۆی کردووە بە خاوەنی د.لەتيف رەشيد”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات: پارتی توشی شكستێكی گەورەبووە لەبابەتی یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار، چونكە ماوەی یەك ساڵی تەواوە بەئاشكرا داوای ئەوپۆستە دەكات و دوو كاندیدیشی بۆ دیاریكرد بەڵام ئیرادەی بەهێزی یەكێتی نەیهێشت پارتی خواستی خۆی بەسەر ئیرادەی خەڵكی كوردستاندا بسپێنێت، ئێستا پارتی هەست بە شكست دەكات و كاندیدەكەی یەكێتی بە كاندیدی خۆی دەزانێت.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان بە بێ گەڕانەوە بۆ یەكێتی و وەك ئەوەی خۆی بە نوێنەری هەموو كورد بزانێت لەگەڵ دوولایەنی شیعە و سونە هاوپەیمانی ڕاگەیاند بەو ئامانجەی بتوانێت پۆستی سەرۆككۆمار بە دەست بهێنێت و لەماوەی ئەو ساڵەشدا بە ئاشكرا داوای ئەو پۆستەیان دەكرد و دوو كاندیدیشیان بۆ دیاریكرد بەڵام شكستیان هێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئیرادەی بەهێزی یەكێتی و سیاسەتی سەركەوتووانەی خودی سەرۆك بافڵ لە بەغدا وایكرد كە نەهێڵێت ئیرادەی خۆسەپێنی پارتی بەسەر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان زاڵ ببێت و كاندیدەكەیان بەناوی كوردەوە بسەپێنن بەسەر خەڵكدا، تا دواجار گەیشتنە ئەو بڕوایەی كەناتوانن لەوململانێیە براوەبن و هەروەك چۆن لە ساڵی 2018 ( فوادحسێن) شكشتی هێنا و دواتر ( هۆشیار زێباری) شكشتی هێنا بەو جۆرەش دەیانزانی ئەگەر (ڕێبەر ئەحمەد) بێننە كیبڕكێكەوە ئەویش شكست دەهینێت.
ئەوئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: بۆ شاردنەوەی ئەو شكستانەی كە پارتی دوچاری بوو لە پرسی یەكلاییكردنەوەی سەرۆككۆمار، هاتووە خۆی كردووە بە خاوەن ( د. لەتیف رەشید) بێ ئاگا لەوەی كە سەرۆككۆماری ئێستا ( د.لەتیف ڕەشید) یەكێكە لە كادرە هەرە دڵسۆزەكانی یەكێتی و دڵسۆزێكی ڕێگای خەباتی مام جەلال كە ئومێدێكی زۆرمان پێیەتی خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









