شوقه‌ى كرێنشینان هه‌م له ناوشار هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان دروستده‌كرێن

ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان رایده‌گه‌یه‌نێت، شوقه‌ى كرێنشینان هه‌م له ناوشار هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان دروستده‌كرێن، ده‌شڵێت: “له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌ستبه دروستكردنى شوقه‌كان ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى تشرینى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “له ئێستادا ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناوین تۆماركردووه بۆ وه‌رگرتنى شوقه‌ى نیشته‌جێبوون له‌لاى پارێزگاكانه و داوامانكردووه به زووترین كات ته‌واوى بكه‌ن و ناوه‌كان رابگه‌یه‌نن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا دروستكردنى شوقه‌كان چۆنه و به چ قۆناغێك گه‌یشتووه؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “زه‌وى جیاكراوه‌ته‌وه و دراوه به وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى شوقه‌كانى له‌سه‌ر دروستبكرێن له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا به‌ردى بناغه‌یان داده‌نرێت”.
به وته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران، “شوقه‌كان ته‌نیا له ناوه‌ندى شاره‌كاندا دروستناكرێن، به‌ڵكو دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر ناوه و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كاندا”.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەی كە دروستدەكرێن لەرووی ڕووبەرەوە دەكرێن بە سێ جۆرەوە كەبریتین لە 80 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری، هاوكات ئەوانەی كە پرۆسەی هاوسەرگیریان پێكنەهێناوە بۆیان هەیە تەنها سوود لە 80 مەترییەكە وەربگرن”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “نرخی یەك مەتر چوارگۆشەی ئەو شووقانە بۆ كرێنشین و كەمدەرامەتان دروستدەكرێت بە 330 دۆلار دیاریكراوە، هاوكات پێشەكی شووقەیەكی 80 مەتری چوار هەزار دۆلارە، هەروەها پێشەكی شووقەیەكی 100 مەتری پێنج هەزار دۆلارە و پێشەكی شووقەیەكی 120 مەتری بە شەش هەزار دۆلار دیاریكراوە و ئەو پارەیەشی كە دەمێنێتەوە بە قیستی درێژخایەنی 15 ساڵ وەردەگیرێتەوە”.
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان دروستبكات، بۆ ئەو مەبەستەش 120 ھەزار فۆڕم بۆ وەرگرتنى یەكەی نیشتەجێبوون پڕكراوەتەوە، لەو ژمارەیە 105 ھەزار و 578 كەسیان خێزاندارن كه %88ی فۆڕمەكان پێكدەھێنن، 14 ھەزار و 341 كەسیشیان سەڵتن كە %12ی فۆڕمەكان پێكدەھێنن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








