لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە SNNەوە فەرمانبەرانی گرێبەست داوایەکیان لە حکومەت هەیە

عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو SNN ئەوەی بلاوكردەوە كە سەرجەم كاروبارەكانی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست كۆتایی هاتووە وئەنجومەنی ڕاژەی هەرێم راپۆرتی خۆیان نوسیوەو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە، پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیرانكردووە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بەهەمیشەیی بكرێن ئەمڕۆ فەرمانبەرانی گرێبەست چەند داوایەکیان لەو بارەوە ئاراستەی حکومەت کرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە 18 ی تشرینی یەكەمی 2022 دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردووە ئەوەخراوەتەڕوو، ئێمە كە ستەملێكراوترین چین و توێژی ئەم وڵاتەین و بە فەرمی فەرمانبەری حكومەتین زۆربەمان ماوەی 10 بۆ 15 ساڵە خزمەت دەكەین هاوشێوەی فەرمانبەرێكی هەمیشەیی و دەرچووی ساڵانی سەرەتای 2000ین ئەوە جگە لەوەی ئێمە هیچ بارگرانیەك بۆ حكومەت دروست ناكەین لە كاتی بە هەمیشەیی بوونمان بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی هاوكات مانگانە بودجەی تایبەت بە مووچەی خۆمان هەیە وەك فەرمانبەرێكی هەمیشەیی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داوادەكەین ئەم پرسە كە ساڵانێكە دەستی دەستی پێدەكرێت بە زوویی یەكلا بكرێتەوە، هاوكات بە زووترین كات دیدار بۆ نوێنەرانمان رێکبخرێت و دوایین هەنگاو و ئەنجامەكانی ئەم پرسەمان ڕابگەیەنرێت.
ئەو ڕاگەیەندراوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو SNN لەزاری بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئەوەی ئاشكراكردكە ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دیوانی وەزارەتەكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەوپرسە ئەنجامداوە لەو كۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی گشتی ڕاژە ڕاپۆرتێكی وردی لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادەكراوە و لە ڕاپۆرتەكەدا ئەنجومەنی ڕاژە پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیرانكردووە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بەهەمیشەیی بكرێن كەژمارەیان زیاد لە 29 هەزار فەرمانبەرەو بەگوێرەی پسپۆڕی و بڕوانامەكانیان پێداچوونەوە بەدۆسیەكانیان كراوەو دەركەوتووە كە مەرجەكانی دامەزراندیان تێدایە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









