کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە کوێ گەیشتووە؟

تونێلى دهربهندیخان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ماوەی مانگێکی دیکەی پێدەچێت، دەشڵێت:”بۆ ڕێگریكردن لە ڕووداوی نەخوازراویش لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی گۆڕانكارییانبەسەردا دێت”.
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستدەكرێت بە بۆیاخكردنەوەی بەشی ناوەوەی تونێلی دەربەندیخان و بەوتەی ئەو تیمەی كە دەستیانكردووە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان پێویستیان بە ماوەی مانگێكی دیكە دەبێت تا كۆتایی بە كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە بهێنن، جەختیشدەكاتەوە بۆ ڕێگریكردن لە ڕووداوی نەخوازراو لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.
دەشڵێت:”كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەردەوامی هەیە و تا دوێنێش تیمەكان سەرقاڵی پاككردنەوە و شۆردنی بەشی ناوەوەی تونێلەكە بوون، وابڕیارە لە ئەمڕۆوە دەستبكەن بە بۆیاخكردنی بەشی ناوەوەی تونێلەكە، هاوكات ئەو بەشانەشی كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەی تانكەرەكانەوە سوتاوە چیمەنتۆكانی لێَدەكرێنەوە و چیمەنتۆی نوێی لێدەدرێتەوە، بۆیە ئێمە بەردەوام چاودێری كارەكانیان دەكەین بۆ ئەوەی بەزووترین كات تەواو ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە نزیكەوە سەردانی تیمی ئەندازیاری نۆژەنكردنەوەی تونێلەكەمان كردووە بەوتەی ئەوان پێویستیان بە ماوەی مانگێكی دیكە دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم كاروبارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلكە كۆتایی پێبێت، بۆیە ئەمە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و ئەو لیژنەیەی هەستاون بە نۆژەنكردنەوەكە باشتر لە ئێمە دەزانن كەی كۆتایی بەكارەكانیان بهێنن.
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراوی هاتووچۆ بڕیارماندا كە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 19/10/2022 هاتوچۆكردنی تانكەری سوتەمەنی بەڕێگای دەربەندیخان و رێگای سەرشاخ قەدەغەدەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت لە ئەمڕۆوە تانكەری سوتەمەنی بەڕێگای سەنگاو – چەمچەماڵ دا هاتوچۆ بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









