“د. له‌تیف ڕه‌شید كاندیدى یه‌كێتى بوو ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌زانى”

ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “د. له‌تیف ڕه‌شید كاندیدى یه‌كێتى بوو و كاندیدى ئێمه كاك رێبه‌ر و كاك هۆشیار بوون و ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌زانى”، ده‌شڵێت: “پشكى كورد له حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سوودانى 4 وه‌زاره‌ته”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى تشرینى یه‌كه‌م، ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “ئێمه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه كاك رێبه‌ر و كاك هۆشیار كاندیدمان بوون، كاك رێبه‌ر له ساتى ئه‌خیر كشایه‌وه و كاك هۆشیاریش به‌داخه‌وه به‌و شێوه ناخۆشه چووه ده‌ره‌وه‌ى پێشبڕكێیه‌كه”.
وتیشى: “ئێمه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به فه‌رمانى جه‌نابى سه‌رۆك بڕیارماندا به دوو كاندید نه‌چینه نێو په‌رله‌مان و بۆیه ده‌نگمان به كاندیدى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان د. له‌تیف ڕه‌شید دا كه هه‌موومان ئه‌مانزانى كاندیدى یه‌كێتیه و قسه‌ى ئه‌وانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاربوو كه د. له‌تیف كاندیدیان بوو”.
له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و پشكى كورد وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “پشكى كورد چوار وه‌زاره‌ته كه یه‌كێكیان سیادیه و به‌و پێیه‌ى سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوو ئه‌وه زۆرینه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئێمه ده‌بێت كه سێ وه‌زاره‌ته و وه‌زاره‌تێكیش بۆ یه‌كێتى ده‌بێت”.
ڤیان ده‌خیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پارتى وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى به‌رده‌كه‌وێت و دابه‌شكارى وه‌زاره‌ته‌كانى تریش هێشتا نه‌كراوه، به‌ڵام محه‌مه‌د شیاع سودانى وتویه‌تى: من خۆم كاندید بۆ وه‌زیرى كاره‌با، ته‌ندروستى و دارایی داده‌نێم و نایده‌مه هیچ كوتله‌یه‌ك”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









