شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەناچێت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات زۆر ئەستەمە ڕۆژی شەممە كۆبوونەوەی پەلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی بدرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە نێوان هێزە سیاسییەكانی شیعە وسونە كێشەو گرفتیان هەیە لەناوخۆیاندا وتا ئێستا لەلایەن سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو سەرۆكی پەرلەمان ئاگادار نەكراوەتەوە بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی باسدەكرێت كە گوایە ڕۆژی شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ متمانەدان بەكابینەكەی (محەمەد شیاع سودانی) تەنها قسەی ڕاگەیاندنەكانە و ئێمە بەفەرمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە،هاوكات تا ئەمڕۆش لەلایەن سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو هیچ نوسراوێك ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان نەكراوە بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ ڕێكبخات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەیە لایەنەكانی شیعە و سونە لەناوخۆیاندا كێشەو گرفتیان هەیە لەسەر دیاریكردنی كاندیدی وەزارەتەكان، هاوكات تا ئێستاش لایەنی پارتی یەكێتی هیچ گفتوگۆیەكمان نەكردووە لەبارەی پشكی كورد لە كابینەی نوێ، هاوكات هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە پارتی كام وەزارەت و یەكێتی كام وەزارەتی دەوێت، بۆیە ئەمانە پێویستیان بەكاتە و ئەستەمە ڕۆژی شەممە كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.
ئەوئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستە وزارییەكان لەلایەن خودی (مەسعود بارزانی) ومەكتەبی سیاسی بڕیاریارن لێوەدەدرێت و تا ئێستا بەفەرمی هیچ ناوێكمان بەدەست نەگەیشتووە پێمان بوترێت ئەمانەكاندیدی پارتین بۆ وەزارەتەكان چونكە هیشتا نازانین كام وەزارەت بۆ پارتی دەبێت وكامەش بۆ یەكێتی دەبێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









