پێنجوێنییەكان ڕەتیانكردەوە نەوت بە 103 هەزاردینار وەربگرن و سبەی نەوت دابەشناكرێت

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە كە سبەی نەوت رەوانەی سنووری قەزاکەیان نەكەن، چونكە ئەو نرخەی دانراوە بۆ هەر بەرمیلێك بە 103 هەزار و500 دینار نرخێكی زۆرە و هاووڵاتیان ڕەتیدەكەنەوە وەریبگرن، بۆیە پارێزگار وئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە تا چارەسەركردنی ئەوكێشەیە نەوت ڕەوانەی پێنجوێن نەكەن.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند:وەك پاڵپشتییەك بۆ داوای هاووڵاتیان كە ئەمرۆ هاتنە لامان وداوایانكرد كە نرخی نەوت دابەزێندرێت بەپێچەوانەوە دەست بەخۆپیشاندان دەكەن و ئامادەنین بەنرخی 103 هەزار دینار نەوت وەربگرن، ئێمەش لە ئیدارەی قەزای پێنجوێن بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانمان ئاگاداركردەوە كە سبەی پێنجشەممە 20/10/2022 هیچ بڕە نەوتێك رەوانەی سنووری قەزای پێنجوێن نەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتەكە لەوەدایە وەزیری سامانەسروشتییەكان باس لەوەدەكات ئەگەر نەوتەكەی حكومەتی عێراقی بگاتە هەرێمی كوردستان ئەوا بەبڕی 33 هەزار دینار دابەشی دەكەن، بەڵام نەوتەكەی حكومەتی هەرێم بە 103 هەزار و 500 دینار دابەشدەكەن، ئەوەش جیاوازییەكی زۆرە لەو دوو نرخەدا، بۆیە تا ئەوكاتەی ئەوگرفتە چارەسەر دەكرێت نامانەوێت هیچ بڕە نەوتێك رەوانەی سنوورەكەمان بكرێت.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، داوامانكردووە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەرمیلێك نەوتی سپی بە 55 هەزار دینار بدێت بەڵام ئەونرخەی ئەمساڵ دیاریكراوە زۆرەو لە توانای بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی سنوورەكەدا نییە بتوانن وەریبگرن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








