سێ هەزار و600 پێشمەرگە مووچەكانیان دەخرێتە سەر بەغدا

دیمهنى ئۆپراسیۆنێكى هاوبهشى هێزهكانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەنگاوەكانی دەستبەكاربوونی دوولیوای هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە وسوپای عێراق كۆتایی هاتووە و وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای بڕی مانگانەی زیاد لە 650 ملیار و 400 ملیۆن دیناری كردووە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی لیوا هاوبەشەكە، هاوكات وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمیش سێ هەزار و 600 پێشمەرگەی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ئەو دوولیوا هاوبەشە و مووچە و پێداوستییەكانیشیان لەسەر بەغدا دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەنگاوەكانی دەستبەكار بوونی دوو لیوای هاوبەشی نێوان هێزەكانی پیشمەرگە وسوپای عێراق بەكۆتا گەیشتوون بۆ ئەوەی بە زووترین كات لەو ناوچانە جێگیربكرێن كە هێشتا گومان و مەترسی هەبوونی چەكدارانی داعشیان تێدا ماوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بەرگریی عێراق نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ خەرجكردنی پارە و پێداوستییەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی بەرگریی عێراق لەنوسراوەكەیدا داوای بڕی مانگانەی 650 ملیار و 401 ملیۆن و 947 دیناری مانگانەی كردووە بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجی ئەو دوو لیوا هاوبەشە، بۆیە تەنها ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی واژۆ لەسەر خەرجكردنی ئەوبرە پارەیە بكات و ئەو دوو لیوا هاوبەشە بە فەرمی دەستبەكار ببن لەو ناوچانەی كە مەترسی سەرهەڵدانەوەی چەكدارانی داعشی لێیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی پێشمەرگە سێ هەزار و 600 پێشمەرگەی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ئەو دوولیوا هاوبەشە ومانگانەش مووچە و پێداویستییەكانیان دەكەوێتە سەر ئەستۆی وەزارەتی بەرگریی عێراق.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









