نوێترین زانیاری لەبارەی ڕاگەیاندنی ناوی ئەو كەسانەی یەكەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستدەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لیژنەیەكی تایبەت لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە دروستدەكرێت كە نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای تێدا دەبێت بۆ چاودێریكردنی ناوی ئەو كەسانەی كە سودمەنددەبن لە وەرگرتن و هەروەها شێوازی دروستكردنی یەكە نیشتەجێبوونەكانی كەمدەرامەتان وكرێنشینان، هاوكات لە ئێستاشدا لە قۆناغی دابینكردنی زەویدان و سلێمانیش پێنج هەزار یەكەی بۆ دروستدەكرێت.
ڕزگار حەمەنوری، جێگری سەرۆكی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان و كرێنشینان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە چەند قۆناغێكی بڕیوە لەئێستادا بابەتە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت ویەكێتی وەبەرهێنەرانیش پرۆژەكە جێبەجێدەكەن وبەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانیش یەكەكان دابەشكراون، پارێزگای سلێمانی پێنج هەزار 200 یەكەو پارێزگای هەڵەبجەش 409 یەكەی بەردەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شارەوانی هەموو پارێزگاكان ڕاسپێرراون بۆدابینكردنی زەوەی پێویست بۆدروستكردنی ئەو یەكانە پارێزگای سلێمانیش زەوی پێویستی لەبەردەستدا هەیە وپەكی ناكەوێت لەدابینكردنی زەوی، هاوكات دوای ئەنجامدانی ئەو ڕێكارانە لیژنەیەك لە پارێزگای سلێمانی پێكدەهێندرێت كە نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیشی تیادا دەبێت بۆ چاودێریكردنی ئیش و كارەكانی پرۆژەكە وهەروەها راگەیاندنی ناوی ئەو كەسانەی كە سودمەنددەبن لەوەرگرتنی یەكەكان.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنەیەی كە پێكدەهێندرێت وردبینی لەكۆی خاڵەكان ومەرجەكانی ئەوكەسانەی كە سودمەنددەبن، بۆیە ئێمە لە لیژنەی پلان و پرۆژەكان لەگەڵ لیژنەی شارەوانی ئەنداممان دەبێت بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەكە بكەین و نەهێڵین كەسانی ناشایستە ئەو یەكانە وەربگرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









