لە مایەپووچبوونی بانكی دیجلە و فورات، زانكۆیەكی هەرێم بڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دیناری فەوتاوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لقی سلێمانی بانكی دیجلە و فورات مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی گەورەترین زەرەرمەندی ئەو مایەپوچبوونەی بانكەكە بوو بەجۆرێك كە بڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دیناریان لەو بانكە داناوە و هیچیان بۆ نەگەڕاوەتەوە ئەوەش گرفتێكی دارایی زۆری بۆ زانكۆكە دروستكردووە، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش لە هەوڵی گەڕانەوەی مافەكانی ئەو زانكۆیەی هەرێمی كوردستاندایە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە دوای مایەپووچ بوونی لقی سلێمانی بانكی دیجلە و فورات زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە لە سلێمانییە ماوی 13 ساڵ بوو ژمارەیە حسابییەكیان لەوبانكەدا كردبوویەوە وسەرجەم داهات و پارە و كاروبارە داراییەكانیان لە ڕێگەی ئەو ژمارە حسابییەی بانكی دیجلەوفوراتەوە ڕاپەڕاندووە، هاوكات لەكۆتا جاردا بڕی یەك ملیار و 400 ملیۆن دیناری ئەو زانكۆیە لەو ژمارە حسابییەدا هەبووە كە لە لقی سلێمانی بانكی دیجلە و فورات كراوە بۆ زانكۆی گەشەپێدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەوڵێكی زۆری ئیدارە و ئەنجومەنی زانكۆی گەشەپێدان وپەیوەندیكردنیان بە لقی بەغدای بانكی دیجلەوفورات نەیانتوانیوە ئەوپارانەیان بۆ بگەڕێننەوە بەبیانووی ئەوەی لقی سلێمانی بانكەكە كارەكانی بەشێوەیەكی سەربەخۆ ڕاپەڕاندووە و هیچ پەیوەندییكەی بە لقی بەغداوە نییە، بۆئەومەبەستەش بەناچاری زانكۆی گەشەپێدان پەنایان بۆ پەرلەمانتارانی كورد بردووە بەڵام ئەوانیش سەركەوتوو نەبوون لە گێرانەوەی ئەو مافانەی زانكۆی گەشەپێدان.
هەر لەزانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە، بەهۆی نەگەڕانەوەی ئەو ملیار و 400 ملیۆن دینارەوە لە ئێستادا زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە قەیرانێَكی سەختی دارایدا تێدەڕێت وپەنایان بۆ چەندكەسایەتییەكی ناوخۆیی و دەرەكی بردووە بۆ ئەوەی هاوكاری مادی زانكۆكە بكەن تا ئەوكاتەی ئەوپرسە یەلایەكدا دەخەن و زانكۆكە لەوقەیرانە ڕزگار دەكەن.
SNNبۆوەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەوبابەتە چەند جارێك پەیوەندی بە بەرپرسانی زانكۆی گەشەپێدان كرد بەڵام بەبیانووی ئەوەی هێشتا ئەوبابەتە لە ڕێڕەوەی یاسایی خۆیدایە ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەك بدەن.
لەلایەكی دیكەوە د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وپەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەی ڕاگەیاندووە، كە بابەتی مایەپوچبوونی بانكی (دیجلە و فورات)، كێشەیەكی گەورەی دروستكردووە لەو شارانەی لقی هەبووە، ئەو بانكە بانكێكی ئیسلامییە و هەشت لقی هەبووە لە عێراق، كە دووانیان لە هەولێر و سلێمانی بووە، بۆیە هەوڵ دەدات ماف بۆ ئەو كەس و شوێنانە بگەڕێنێتەوە كە پارەیان داناوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








