لەدادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم تۆمار كرا

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر كارنەكردن بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم، لە دادگای فیدراڵی عێراق پارێزەرێك بەنوێنەرایەتی ژمارەیەك لە خانەنشینانی هەرێم سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکرد، جەختیش دەكاتەوە كە لەمانگی داهاتوو دانیشتنی دادگا بەڕێوەدەچێت و ئەگەرنوێنەری هەرێم ئامادە نەبێت دادگا بڕیاری خۆی دەدات.
بەشدار حەسەن، ئەو پارێزەرەی كە بەنوێنەرایەتی ژمارەیەك لە خانەنشینانی هەرێم سكاڵای یاسایی تۆماركردووە بە SNNی ڕاگەیاند: لەبەرامبەر كارنەكردنی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی بەكاركردن بە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 بەنوێنەرایەتی ژماریەك لەخانەنشینانی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق سكالای یاساییم لەسەر هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمار كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان كار بە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006 دەكرێت كە ئەو یاسایە لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە و كاری پێناكرێت، ئەوەش پێچەوانەی دەستوری عێراق و یاسایە كە تا ئێستا حكومەتی هەرێم كاركردنی بەویاسایە بەردەوام كردووە، بۆیە دادگای فیدراڵی ڕۆژی 8/11/2022 ی دیاركردووە بۆ دانیشتن لەسەر بەڕێوەچوونی ئەوسكاڵایە، ئەگەر لەڕۆژی دادگایكردنەكە نوێنەری حكومەتی هەرێم ئامادەنەبێت ئەوا دادگا بڕیاری خۆی دەدات.
ئەو پارەزەرە ئەوەشی خستەڕوو، لە یاسای یەكگرتووی خانەنیشنی ژمارە 9ی ساڵی 2014 كۆمەڵێك ماف وئیمیتیازاتی زۆر باش بۆ خانەنشینان دیاریكراوە كە لە یاساكەی حكومەتی هەرێم دیارنەكراوە، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێمیش هەمان ئەو یاسایە جێبەجێی بكات كە لەعێراق كاری پێدەكرێت لەبارەی خانەنشینانەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









