پێناچێت ئه‌مساڵ بتوانرێت هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكرێت

نمایشى به‌رهه‌مى هه‌نار له فێستیڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری سازان بۆ رەوانەكردنی هەنار بۆ دەرەوەى وڵات رایده‌گه‌یه‌نێت، پێناچێت ئەمساڵ بتوانین هیچ بڕه هه‌نارێك ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ین، ده‌شڵێت: “حكومه‌ت هاوكاریمان ناكات له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ناردا”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى تشرینى یه‌كه‌م، فەره‌یدون نامدار، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری سازان بۆ هەناردەكردنی بەروبومە كشتوڵییەكان بە SNNی راگەیاند، “ئەمساڵ بەگشتی بەرهەمی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان به‌هۆى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌واوه لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كەمیكردووە”.
له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى به‌رهه‌م بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری سازان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ساڵی رابردوو زیاتر لە 35 هەزار تۆن هەنار لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەرهەم هاتووە، بەڵام ئەمساڵ بەرهەمی هەنار ناگاتە ئەو رێژەیه‌ى ساڵی رابردوو لەوانەیە نزیك ببێتەوە لە 15 بۆ 20 هەزار تۆن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م به‌واتاى ئه‌وه دێت كه جۆریه‌تیه‌كه‌شى خراپ بووه؟ ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه وتى:” نه‌خێر، له‌ڕووى جۆریه‌تیه‌وه هه‌نارى ئه‌مساڵ زۆر باشه، به‌ڵام له‌ڕووى قه‌باره‌وه كه‌میكردووه”.
به وته‌ى فه‌ره‌یدون نامدار، “ساڵی رابردوو بڕی 200 تۆن هەناری هەڵەبجەیان رەوانەی هەریەكە لە وڵاتانی بەریتانیا، سوید، ئەڵمانیا و فینلەندا كردووه و خواستێكی زۆری كوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتانەیان لەسەر بوو. هاوكات بۆ ئەمساڵیش پلانیان هەبووه بۆ وڵاتانی ئیمارات و بەریتانیا هه‌نار هه‌نارده بكه‌ن، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم و ژووری بازرگانی و لایەنە پەیوەندیداركانی دیكە نایەن بەدەمیانەوە پێناچێت ئەمساڵ بتوانن هیچ بڕە هەنارێك رەوانەی دەرەوە بكەن”.
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
60 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
60 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئێران: ئەمریکا توانای نییە ئەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا کردی بەرامبەر ئێمە بیکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
60 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









