كۆمهڵێك كادیرى پارتى: سبهى ساختهكارى گهوره له كۆنگرهى حزبدا ئاشكرا دهكهین

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ پێنجشهممه 20ى تشرینى یهكهم، كۆمهڵێك كادیرى پارتى دیموكراتى كوردستان كه کارگێڕی لقن لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی ـ هەڵەبجە بهیاننامهیهكیان بڵاوكردهوه و دهڵێن: “له ههڵبژاردنهكانى كۆنگرهى حزبهكهیاندا ساختهكارى كراوه و نهێنیهكان ئاشكرا دهكهن.
له بهیاننامهكهدا كه ئهمشهو بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “كۆنگرهى رۆژنامهوانى دهكهین و سەبارەت بەو تەزویراتەی بە چەندین بەڵگەی حاشا هەڵنەگر رادەستی جەنابی حاکمی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14ی پارتیمان کردوە و جەنابیشیان بڕیاری راست و دروستی لەسەر داوە، بەڵام بەداخەوە لیژنەی هەڵبژاردن کورد وتەنی دیزە به دەرخونەیان کردوە و کاریان بە بڕیاری دادوەر نەکردوە، لە سنووری بازنەکانی سەید صادق و شارەزور و زەڕایەن بەوشێوەیە جوابی ئێمەیان داوەتەوە کە کاتەکەی کەمی ماوە ئێمەیش بەبێ ترس و بوێرانە ناوی ئەو بەرپرسی سیاسی و سەربازی و ئەو هەڤاڵانەی لە لیژنەکە تەنسیقی تەزویراتیان کردووە و یان ئەوانەیشی کەم تەرخەم بوون لە سکاڵاکەمان ناویان ئاشکرا دەکەین”.
دهقى بهیاننامهكه:
بۆ ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن فەزائی و محەلی و پەیج و ئەکاونتەکان ئاگاداری بەڕێزتان دەکەین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئهنجام ئەدەین رۆژی شەممە 22ى تشرینى یهكهمى 2022 لە زەڕایەن هۆڵی شەهید قادر حمەصاڵح کاتژمێر 3ی پاشنێوەڕۆ سەبارەت بەو تەزویراتەی بە چەندین بەڵگەی حاشا هەڵنەگر رادەستی جەنابی حاکمی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14ی پارتیمان کردوە و جەنابیشیان بڕیاری راست و دروستی لەسەر داوە، بەڵام بەداخەوە لیژنەی هەڵبژاردن کورد وتەنی دیزە دەرخونەیان کردوە و کاریان بە بڕیاری دادوەر نەکردوە. لە سنوری بازنەکانی سەیدصادق و شارەزور و زەڕایەن بەوشێوەیە جوابی ئێمەیان داوەتەوە کە کاتەکەی کەمی ماوە ئێمەیش بەبێ ترس و بوێرانە ناوی ئەو بەرپرسە سیاسی و سەربازی و ئەو هەڤاڵانەی لە لیژنەکە تەنسیقی تەزویراتیان کردووە و یان ئەوانەیشی کەم تەرخەم بوونە لە سکاڵاکەمان ناویان ئاشکرا دەکەین، چونکە ئێمە ماوەی زیاتر لە مانگێکە هاتوچۆمان پێدەکەن و داوای شاهید و بەڵگەیان کردووە ئێمەیش بۆمان جێبەجێ کردووە بەزیادەوە. بەڵگەمان لایە کە پاسەوانەکانی خۆیان ناردوە بۆ دەنگدان ئەوەی لەژێر بەڕەیە ئەیخەینە سەربەڕە و زۆر بەڵگەی تر ئەو کات لە کەناڵەکانی راگەیاندن ئەیبنن و ئەیبیستن و پەیام بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنێرین ئەگەر قبوڵی ئەو هەمو زوڵمە لە ئێمە کراوە هیچ هەڵوێستێک نەبوو ئێمەیش ئەڵێین کۆنگرە پیرۆزی ئەوانە بێت تەزویریان لە ئێمە کرد”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









