وه‌زاره‌تى ژینگه له كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانیدا زیادده‌كرێت

ژینگه‌ى ته‌ندروست و پاكژ | فۆتۆ: Outlook India
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى ژینگه له كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانیدا زیادده‌بێت.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌زاره‌تێك بۆ كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى زیاد بكرێت به‌ناوى وه‌زاره‌تى ژینگه”.
وتیشى: “ئه‌و وه‌زاره‌ته له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و سه‌ربه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه، به‌ڵام وتوێژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كن كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بكرێته وه‌زاره‌ت”.
دروستبوونى وه‌زاره‌تى ژینگه له‌كاتێكدایه كه عێراق به دۆخێكى سه‌ختى ژینگه‌ییدا تێده‌په‌ڕێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێى ئاماره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، “عێراق پێنجه‌مین وڵاتى جیهانه كه زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رى به قورسى ده‌ركه‌وتووه”.
هاوكات پێشتر سادق عه‌تیه، كه‌شناسى عێراقى هۆشدارى له‌م باره‌یه‌وه داوه و رایگه‌یاند، “عێراق له ساڵى 2023 له كۆى 356 رۆژى ساڵ 350 رۆژ خۆڵبارین تێیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و كه‌شى پاك نابێت، به‌هۆى خراپى دۆخى كه‌شوهه‌واوه”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









