زانیاری لەسەر کپکردنی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دەنگە ناڕازییەکانی پارتی لە زەڕایەن ئاشکرا دەکرێت

0
604

SNN-تایبەت

دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو لە سنووری لقی 12ی پارتی پرۆسەی دەنگدان بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرەی 14ی ئەو حزبە بەڕێوەچوو، بەوتەی بەشێک لە ئەندامانی ئەو حزبە لە پرۆسەكەدا دەزگای پاراستنی پارتی بە فەرمانی بەرپرسێكی باڵای ئەو حزبە دەستێوەردانی كردووە لە ئەنجامی دەنگەكان ئەو ئەندامانەی كە خۆیان مەبەستیان بووە دەربچن بە ساختەكاری كردوو کردیانن بە ئەندامی كۆنگرە، ئەوەش نیگەرانی كادرە دەرچووەكانی پارتی لێكەوتووەتەوە و هۆشدارییانداوەتە پارتی ئەگەر مافەكانیان بۆ نەگەڕێننەوە هەڵوێستیان دەبێت، بەڵام لە ژێر هەڕەشەدا ئەو كادرانە بێدەنگكراون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لە دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لەسنووری لقی 12ی پارتی بەتایبەت لە ناوچەكانی زەڕایەن و ناوچەی هەڵەبجەی ئەو حزبە تیمێكی دەزگای پاراستنی پارتی كە راستەوخۆ لەلایەن (مەسرور بارزانی) ڕاسپێرراون كە چاودێری پرۆسەی دەنگدانی لق و ناوچەكان بكەن نەهێڵن ئەوكادرانە دەربچن كە نزیكن لە باڵی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ ئەومەبەستەش لە ناوچەی زەڕایەن و هەڵەبجە چەند كەسێك كە بە دەنگی خۆیان دەرچوون بەڵام لەباڵی (مەسرو بارزانی) نەبوون لە لایەن ئەو تیمەی دەزگای پاراستنەوە لە پرۆسەكە بەدەرنەچوو ئەژماركراون و  كەسانی دیكەیان خستووەتە شوێنیان كە نزیكن لەو بەرپرسەی پارتییەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەو دەستوەردانەی دەزگای پاراستنی پارتی و كارنەكردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ئەو ئەندامانەی پارتی كە لە كارگێڕ لق وبەرپرسی دیكەی ئەوحزبە پێكدێن، سكاڵای خۆیانیان گەیاندووەتە بەشی یاسایی لیژنەی سەرپەرشتی هەڵبژارنەكان، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە، هاوكات ئەو كادرانە سووربوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت مافەكانیان بۆ بگەڕێتەوە چەندین جار بەپرسانی باڵای پارتییان لەو بابەتە ئاگادار كردووەتەوە بەڵام هەر گوێیان لێنەگیراوە، بۆیە بەناچاری پەنایان بۆ ئەوە بردووە كەڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن و بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 22/10/2022 لە ناحیەی زەڕایەن كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن.

لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە، دوای ئەوەی ئەو كادرانەی پارتی خۆیان یەكلایی كردووەتەوە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرابكەن، لە مەكتەبی سیاسی پارتییەوە بەرپرسی لقی 12 ئاگاداركراوەتەوە كە بەهەر نرخێك بێت نابێت بهێڵدرێت ئەمڕۆ ئەو كۆنگرەیە ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێگەی بەرپرسی لقی 12 بەڵین بەوكادرانە دراوە كە ئەنجامی دەنگدانەكە هەڵدەوەشێننەوە و چەند كەسێكیان بە دەرچوو ئەژماردەكرێن، ئەگریش بەوە ڕازی نەبن هەڕەشە لەو كادرانەكراوە كە سەرەڕای ئەوەی خۆیان لە حزب دەردەكرێن سەرجەم خزم وكەس وكارەكانیشان لە پارتی دەردەكرێن و نان بڕاویاندەكەن، كە زۆربەیان خزم وكەسوكاریان لەشاری هەولێر دادەنیشن و خاوەن پلەو مووچەی باڵان لەو حزبەدا، بۆیە لە ئێستادا ئەوكادرانەی پارتی بێدەنگ كراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this