بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شێخ ئەدهەم بارزانی کرد

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد.
لە دیدارێکدا کە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێم ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرا لەپێناو پارێزگاریکردن لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد.
لە دیدارەکەدا شێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی نیگەرانیی خۆی بۆ شەهیدبوونی نەقیب زوبێر و برینداربوونی فەرماندە ئاکام عومەر و ژمارەیەک هاوسەنگەری دەربڕی و ئامانجی سەردانەکەشی بۆ سلێمانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دەمەوێت لە سلێمانی بارەگایەک بکەمەوە و درێژە بە کاروبارەکانم بدەم.
لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پەرۆشی شێخ ئەدهەمی کرد و وتی، فەرماندەکانی یەکێتی کوڕی رۆژی تەنگانەن و هەمیشە لەبەرەی پێشەوەی جەنگدا بوون، سڵیان لە هیچ نەکردووەتەوە و بەخوێنی خۆیان کوردستانیان پاراستووە. یەکێتییەکان شانازی بە شەهیدبوونیانەوە دەکەن لەپێناو کوردستان نەک راکردن و هەڵهاتن لە مەترسییەکان.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد و رایگەیاند، پاڵپشتی ئەم هەنگاوە نوێیەتان دەکەین و سلێمانی شاری هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بزوێنەری ئەو رەوتە رۆشنبیری و دیموکراسییەی سلێمانییە و هیچ کەسێک لەم شارە میوان نییە، بەڵکو ماڵی هەموو کوردێکە. بە درێژایی مێژوو سلێمانی لانکەی بیری سیاسیی جیاواز بووە و تاکڕەوی رەتکردووەتەوە، ئەمەش باوەڕی سەرۆک مام جەلال بووە و ئێمەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە نیشتمانییە دەبین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









