بەهۆی ناكۆكی شیعەكان سودانی تەواوی كابینەكەی ناباتە پەرلەمان بۆ وەرگرتنی متمانە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ناكۆكی لایەنە شیعییەكان لەسەر پۆستە وزارییەكان بەتایبەت پۆستی وەزارەتە سیادییەكان، كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینە وزارییەكەی (محەمەد شیاع سودانی) دوادەكەوێت، هاوكات هەربەوهۆیەوە سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو ناتوانێت تەواوی كابینە وزارییكەی بباتە پەلەمان بۆ متمانەدانپێدان.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ناكۆكی لایەنەشیعییەكان لەسەر كاندیدكردنی پۆستە وزارییەكان تا ئێستا نەتواندراوە وادەیەك بۆدانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاریبكرێت بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی ( محەمەدشیاع سودانی)هاوكات پشكی كوردیش لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی چوار وەزارەتە كە بریتین لە وەزارەتەكانی ( دەرەوە، ئاوەدانكردەوە، داد، ژینگە).
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا نازانین كێ بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەكانی پارتی كاندیدكراون، چونكە ئەو بابەتە لەلایەن (مەسعودبارزانی) سەرۆكی پارتی ومەكتەبی سیاسی پارتییەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت، بە چەند كاتژمێریكیش پێش كۆبوونەوەكە بە پەرلەمانتاران ڕادەگەیەندرێت كە كاندیدەكان كێن، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارنەكراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بەهۆی ناكۆكی لاینە شیعییەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستەوزارییەكان بەتایبەت پۆستە وزارییە ئەمنییەكان ، (محەمەدشیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو ناتوانێت وەزیری سەرجەم وەزارەتەكانی كابینەكەی بباتە پەرلەمان بۆ متمانە پێدان، بەتایبەت وەزارەتەكانی (بەرگری، ناوخۆ و دارایی و نەوت) بەبەتاڵی دەمێننەوە تا ئەوكاتەی لایەنە شیعییەكان لەناوخۆیاندا ڕێكدەكەون بۆ دەستنیشانكردنی كەسانی پسپۆڕ تایبەت بەو وەزارەتانە كە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنە شیعییەكان ببن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









