لە حەوت ملیۆن مینی چێندراو لەهەرێمی كودستان پشكی شێر بەر پارێزگای سلێمانی كەوتووە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین لە پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە تەواوی هەرێمی كوردستان حەوت ملیۆن مین چێندراوە، لەو ژمارەیەش پشكی شێر بەر پارێزگای سلێمانی كەوتووە، هاوكات تائێستا یەک لەسەر سێی ڕووبەری پیس بوو بە مین لە سلێمانی پاككراوەتەوە، هاوكات تا ئێستاش 13 هەزار و500 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین وتەقەمەنی.
موحسین شێخ عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین لە سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی دواین ئامارەكانی بەدەستمان لەتەواوی هەرێمی كوردستان زیاد لە حەوت ملیۆن مینی جۆراوجۆر چێنراون، لەو ژمارەیەش پشكی شێر بەر سنووری پارێزگای سلێمانی كەوتووە، ئەوەش بەهۆی هاوسنووری ونزیكیمان لەگەڵ ئێران بە تایبەت سنووری پێنجوێن و شارباژێر كەزۆرترین ژمارەی مین وتەقەمەنی تیادایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین ودەزگاكانی تایبەت بەهەڵگرتنەوەی مین توانیومانە نزیكەی یەك لە سەر سێی ئەو مینانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی پاك بكەینەوە و تیمەكانیشمان بەردەوامن لە كاركردن، هاوكات لەكۆی ڕووبەری 776 كیلۆمەتردوو جا پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان تواندراوە لە%65 ی پاكبكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە دەزگای گشتی كاروباری مین لەهەرێمی كوردستان بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەكۆی بەڕووبەری 776 كیلۆمەتر دووجا كە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگەییە نەتەقیووەكان پیسكراوە، تائێستا تواندراوە لە 65%ی پاكبكرێتەوە لە 35%ی ماوە پاكبكرێتەوە ئەو رووبەرە لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینەوە بەسەر سێ هەزارو 500 ناوچەی مەترسیداردابەشكراوە
هەرلە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 13هەزار و 521 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی لەناوچە جیجیاكانی كوردستان، هاوكات ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێران بەتایبەت ناوچەكانی سنووری قەزای پێنجوێن و چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی زۆرترین پاشماوەی مین و تەقەمەنییان تێدا دانراوە
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









