وەزارەتی گواستنەوە: سەیرکردنی خۆرگیران دەبێتە هۆی کوێربوون بەبێ هەستکردن بە ئازار

SNN
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆرگیران بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشداری دەدات لە سەیرکردنی راستەوخۆی خۆرگیران چونکە دەبێتە هۆی کوێربوون.
دەقی راگەیەندراوەکە:
هاولاتی بەرێز ..
هیچ جۆرە سەیرکردنی ڕاستەوخۆی خۆرگیران نەکەیت
بە تایبەت رێگە نەدەن مندالەکانتان بە راستەوخۆیی خۆرگیران سەیر بکەن
((ئەو شتانەی کە دەبێت هەمیشە لەبیرمان بێت)):
*بینینی خۆرگیران دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینینی هەمیشەیی.
*زیانەکان بە خێرایی ڕوودەدات بەبێ هەست کردن بە هیچ ئازارێک.
*لەدەستدانی بینین تا دوای خۆرگیران ڕوونادات.
*هیچ چارەسەرێک نییە و منداڵان بە تایبەتی مەترسییان لەسەرە.
*زانایان وشارەزان ئامۆژگاری دەکەن کە هیچ جۆرە سەیرکردنی ڕاستەوخۆی خۆرگیران نەکرێت.
بینینی ڕاستەوخۆی خۆرگیرانی تەواو یان بەشێکی دەبێتە هۆی تێکچوونی هەمیشەیی چاوەکان. زانایان پێشنیاری بینینی خۆرگیران دەکەن بە بەکارهێنانی ڕێگەی ناڕاستەوخۆ.
خۆرگیران کاتێک ڕوودەدات کە مانگ لە نێوان خۆر و زەویدا تێدەپەڕێت و مانگ بە تەواوی یان بەشێکی خۆر تەمومژاوی دەکات. تەنانەت لە کاتی خۆرگیرانیشدا ڕاستەوخۆ سەیری خۆر بکەیت مەترسییەکی زۆری لەسەرە. هەرگیز نابێت هەوڵ بدەیت بە چاوی ڕووت چاودێری خۆرگیرانێکی تەواو، بەشەکی یان بازنەیی بکەیت.
سەلامەتترین تەکنیک بۆ بینینی خۆرگیران بینینی ناڕاستەوخۆیە. بۆ نموونە دەتوانیت بە ئاسانی وێنەیەکی خۆرگیران لە تیڤی یان ئۆنلاین سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی کەنالەکان بکەیت.
چاوی منداڵان بە تایبەتی لەڕادەبەدەر ناسکە و ڕووناکی زیاتر دەگوازنەوە بۆ تۆڕی چاو. ئەمەش وا دەکات چاوی منداڵان زیاتر تووشی زیان ببن بەهۆی ڕووناکی توندەوە.
بەکارهێنانی چاویلکەیەک کە بە ‘چاویلکەی خۆرگیران’ دەخرێتە بازاڕەوە، زیاتر بووەتە جێی بایەخ. بەکارهێنانی سەلامەتی ئەم چاویلکانە پشت بە توانای فلتەرکردنی عەدەسەکان و دیزاینی چوارچێوەکان دەبەستێت. تەنانەت لەو شوێنانەی کە عەدەسەکان بڕوانامەیان پێدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە کارپێکراوەکاندا بگونجێت، بەکارهێنانی نادروستی ئەم چاویلکانە هێشتا ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی جددی چاوەکان و پێشنیار دەکرێت کە نابێت چاویلکەی خۆرگیران بەکاربهێنرێت بۆ بینینی ڕاستەوخۆی خۆرگیران.
لۆیە پێشنیار دەکرێ کە نابێت هیچ جۆرە سەیرکردنی ڕاستەوخۆی خۆرگیران بکرێت بە تایبەت رێگە نەدرێ بە مندالان بە راستەوخۆیی خۆرگیران سەیر بکەن.
((خۆر گیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا روودەدات))
پێوانە فەلەكییەكان ئاماژە بەروودانی (خۆرگیران) ێكی نیمچەیی دەكەن لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 2022.10.25.
خۆر گیرانەكە لەكاتژمێر 12:59 ی دوای نێوەڕۆ بەكاتی (هەولێر) دەستپێدەكات و لەو كاتە مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆرو دیاردەكە دەستپێدەكات و لەكاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێ، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوەو لەكاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.
ئەو ناوچانەی كە ئەو دیاردەیە دەبینن بریتین لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپاو باكوورو رۆژهەڵاتی ئەفریقیاو رۆژئاوای ئاسیا، بەڵام لە دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقیاو رۆژهەڵاتی ئاسیاو ئەمریكای باكوورو باشوورو ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.
لە رووی فەلەكییەوە، كاتێك دیاردەی خۆرگیران روودەدات كە مانگ دەكەوێتە نێوان خۆرو زەوی، بەمەرجێ لەسەر یەك راستە هێڵ بن، ئەوكاتە سێبەری مانگ، كە قەبارەكەی بچووكە، دەكەوێتە سەرچەند ناوچەیەكی سنوورداری وڵاتان و ناوچەكانی تری هەسارەی زەوی و تەنها دانیشتوانی ئەوشوێنانەی كە خۆر تیایدا دەگیرێت، واتە، سێبەری مانگ بەسەریاندا تێدەپەڕێ ئەودیاردەیە دەبینن.
*(زانیاری وەرگیراوە لە شارەزایانی وەزارەت وزانیاری وەرگیراو سایتی : دەزگای پاراستن لە تیشک و سەلامەتی ئەتۆمی ولاتی ئوسترالیا)
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









