مەسعود بارزانی بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی: مەبنە هۆی زیاتر تۆخبوونەوەی كوتلە و كوتلكاری

مەسعود بارزانی
SNN-تایبەت
وابڕیارە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2022، لە شاری دهۆك پارتی بە ئامادەبوونی زیاد لە 900 ئەندام 14-یەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێت، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگای نیگەرانی سەرۆكی ئەو حزبە قوڵبوونەوەی ململانێكانە لە نێوان ماڵی (ئیدریس بارزانی) بە سەرۆكایەتی (نێچیرڤان بارزانی و كوڕەكەی) و ماڵی (مەسعود بارزانی) بە سەرۆكایەتی ( كوڕەكانی)، لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبەشدا مەسعود بارزانی بە ڕوونی بە ئەندامانی سەركردایەتی وتووە خۆتان تێكەڵی ئەو ململانێیانە مەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە بەرپرسانی نزیك لە پارتی وەریگرتوون، پارتی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی كۆنگرەی 14ی حزبەكەی بە كۆتا گەیاندووە وابڕیارە لە 4/11/2022 لەشاری دهۆك بەئامادەبوونی زیاد لە 900 ئەندام كۆنگرەی ئەو حزبە بەڕێوەبچێت، لەوكۆنگرەیەشدا هیچ گۆڕانكارییەكی جەوهەری لەناو ئەوحزبەدا ڕوونادات و ژمارەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی وەك خۆیان دەمێننەوە و سەرۆكی حزبەكەش بۆ (مەسعودبارزانی) یەكلایی بووەتەوە و هیچ كەسێك لە كۆنگرە ڕكابەری ناكات.
زانیارییەکان ئاماژەبەوەدەکەن کە مەسعود بارزانی نیگەرانە لە پەرەسەندنی ململانێكانی نێوان (نێچیرڤان بارزانی) كوڕی (ئیدریس بارزانی) برای و هەروەها (مەسروبارزانی) كوڕی، بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ كە كۆتا كۆبوونەوەی ئەندامانی سەركردایەتی ئێستا پارتی بەڕێوەچووە (مەسعود بارزانی) بەڕوونی دانی بە قوڵبوونەوەی ئەو ململانێیانەدا ناو وە بە ئاشکرا بە ئەندامانی سەركردایەتی وتووە خۆیان تێكەڵ بەو ململانێیانە نەكەن و نەبنە هۆی زیاتر تۆخبوونەوەی كوتلەوكوتلكاری لەناو پارتی.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە، ململانێی سەرەكی نێوان (نێچیرڤان بارزانی) و (مەسرور بارزانی) لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی پارتییە، بەڵام بۆ ئەوەی ململانێكان زیاتر قوڵ نەبنەوە پیشنیارێك بۆ مەسعو دبارزانی سەرۆكی پارتی كراوە كە دوو جێگر بۆ خۆی دیاریبكات کە برازاکەی و کوڕەکەی هەر دووکیان بگاتە جێگری خۆی، بەڵام هێشتا ئەو پێشنیارە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









