شێروان شێروانی خراوەتە زیندانی تاكەكەسییەوە لەهەولێر

رۆژنامهنووسى زیندانى كراوى بادینان شێروان شێروانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات (شێروان شێروانی) یەكێكە لەدەستگیركراوانی بادینان لەلایەن چاكسازی گەورانی هەولێر سزای زیندانی تاكەكەسی بەسەردا سەپێندراوە و لەهاوڕێكانی جیاكراوەتەوە، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی گوایە لەناو زیندانەوە تەلەفۆنی بەكارهێناوە، بەڵام ئەوە بیانووە بۆ ئەوەی زیاتر فشار بخرێتە سەر گیراوانی بادینان.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە زانیارمان هەیە كە یەكێك لەدەستگیركراوانی بادینان بەناوی (شێروان شێروانی) كە پێشتر لەگەڵ هاوڕێكانیدا لە یەك ژوور پێكە وەزیندانی كرابوون، وەك سزادان لە هاوڕێكانی جیاكراوەتەوە و خراوەتە ژووری تاكە كەسییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیانووی بەرپرسانی چاكسازی گەورانی هەولێر بۆ ئەو سزادانەی ( شێروان شێروانی) بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە گوایە ناوبراو لە ناوزیندان كۆدی تەلەفۆنی ئاشكرا كردووە و تەلەفۆنی بەكار هێناوە، بەڵام ئەوە بیانووە بۆ ئەوەی زیاتر فشار بخرێتە سەر دەستگیركراوانی بادینان و لەیەكترییان جیابكەنەوە.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو مامەڵە خراپەی كە لەگەڵ دەستگیركراوانی بادینان دەكرێت و هەروەها ڕێگە بەئێمەی پارێزەرانیش نادرێت سەردانیان بكەین، داوایەكمان ئاراستەی لایەنەپەیوەندیدارەكانكردووە كە دۆسیەی ئەودەستگیركراوانەی بادینان لە چاكسازی گەورانی هەولێرەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی بگوازرێتەوە، بەلام لەلایەنئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە داواكارییەكەمان بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەرزناكرێتەوە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









