سۆزان مەنسور: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر سێ وەزارەتی پشكی كورد دەدرێت

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە كابینە وزارییەكەی (محەمەد شیاع سودانی) بەڕێوەبچێت، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا وەزارەتی ژینگە كە پشكی كوردە دەنگی لەسەر نادرێت، چونكە هێشتا ئەو وەزارەتە لەنێوان یەكێتی و پارتی یەكلایی نەبووەتەوە، لەكۆی چوار وەزارەت كەپشكی كوردن دەنگ لەسەر سێ وەزیر دەدرێت.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرامی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا لەكۆی 24 وەزارەت پێدەچێت نزیكی 17 تا 18 وەزارەتیان وەزیریان بۆ دانرابێت و یەكلایی بووببنەوە زیاد لە نیوەی كابینەكە دەکات،هاوكات ئەوەی پەیوەندی بە پشكی كوردەوە هەیە، چوار وەزارەتن بریتین لە وەزارەتەكانی( دەرەوە، داد، ژینگە، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن) بەڵام ئەمڕۆ دەنگ لەسەر سێ وەزارەتیان دەدرێت كە وەزیریان بۆ دانراوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆی ئەو چوار وەزارەتەی پشكی كوردە، یەكێتی داوای دوووەزارەتی كردووە، تا ئێستاش وەزارەتەكانی (دەرەوە و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن) بۆ پارتی یەكلایی بووەتەوە و یەكێتیش داوای وەزارەتی (داد و ژینگە) دەكات، بۆیە ئەمڕۆ وەزارەتی (ژینگە) ناخرێتە دەنگدانەوە، چونكە هێشتا لە نێوان پارتی و یەكێتی ئەو وەزارەتە یەكلایی نەبووەتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









