
SNN
کارنامەی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی بڵاوکرایەوە و تيايدا هیچ گهرهنتییهكی بۆ پهسهندكردنی یاسای نهوت و غازی عێراق نهداوه، تهنیا دهڵێت كێشهی نهوت و غازی ههرێمی كوردستان بهپێی دهستور چارهسهر دەكرێت.
ئەو خاڵانە پەيوەستن بە کورد لە کارنامەکەدا ئەمانە:
– پرۆژە بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى بەگوێرەى دەستوور پێشکەش دەکەین.
– یاسای نەوت و گاز گەڵاڵە دەکەین.
– رێککەوتنى شنگال دەخرێتە کارنامەى حکومەتەوە بۆ گەڕاندنەوەى ئارامى بۆ ئەو قەزایە.
– مافى سەرجەم پارتە کوردستانییەکانە لە کەرکووک و نەینەوا و دیالە وسەڵاحەدین چالاکیى سیاسیى دەستوورى ئەنجام بدەن.
– بارەگاى پارتە کوردستانییەکان لە کەرکووک و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین کە بەدەست لایەنى دیکەوەن، چۆڵدەکرێن.
– رێوشوێنەکانى تایبەت بە رێککەوتنى پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى لەنێوان هێزەکانى حکومەتی فیدراڵى و پێشمەرگە تەواو دەکرێن.
– لە ماوەى مانگێک دواى پێکهێنانى حکومەت، لیژنەى باڵاى ماددەى 140 پێکدەهێندرێتەوە.
– قەرەبووى ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ماددەى 140 دەیانگرێتەوە.
– جەختکردنەوە لە هەماهەنگی نێوان حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ئەو دۆسیانەى پەیوەندیدارن بە هەرێمى کوردستانەوە.
– بەستنەوەى خوێندنگە کوردییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى فیدراڵییەوە.
– پێکهێنانى چەند فەوجێکى هێزى ئامادەى پۆلیسی فیدراڵى لە خەڵکى کەرکووک.
– هێزى ئامادەى کەرکووک دۆسیەی ئەمنیى شارەکە وەردەگرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









