فازل بەشارەتی بۆ SNN: كۆنگرەی پارتی هێندە گرنگە لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕێی دەكرێت SNN-
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەبەوە دەكات لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕێی بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموركراتی كوردستان دەكرێت، چونكە لەو كۆنگرەیەدا چەندین بڕیاری چارەنوسسازی گرنگی لەبارەی كوردەوە لێدەدرێت، یەكێك لە گرنگییەكانی گۆنگرە ئەوەیە نوێكردنەوەی سەردەمیانەی زۆرباش دەكرێت بۆ پارتی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا وئەمریکا ووڵاتانی دەوورووبەر.
فازل بەشارەتی، ئەندامی سەركردایەتی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: كۆنگرەی پارتی كۆنگرەیەكە هێندە گرنگە لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕێی بەستنی دەكرێت، چونكە لەو كۆنگرەیەدا كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ و چارەنوسسازی بۆ گەلی كورد تێدا دەدرێت، هەروەها یەكێك لە کارە گرنگەکانی گۆنگرە ئەوەیە نوێكردنەوەی سەردەمیانەی زۆرباش دەكرێت بۆ پارتی لەگەڵ وڵاتانی ئەمەریكا و ئەوروپا وڵاتانی دەوروبەر و حزبە كوردستانییەكانیش.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە وتەكانی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی بۆ ئەندامانی كۆنگرە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەوەبوو كە ڕۆڵ بدەن بە گەنجان و لاوان چ لە ناو سەركردایەتی پارتی یاخود لە دەرەوەی سەركردایەتی پارتی، هەروەها بڕیاری گرنگیش لەبارەی گەنجانی هەرێمی كوردستانەوە دەدرێت، هاوكات لە بارەی ئەو ئەو دەنگۆیانەشی باس لە بوونی تەكەتول وباڵ باڵێن دەكەن وتیشی:” هێج شتێکی وا نیە بەڵام ئەو دەنگانە لەدەرەوەی پارتین هەردەبێت ئەوە بڵێن”.
ئەو ئەندامەی پێشووی سەركردایەتی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، لەناو كۆنگرەی پارتی بڕیاردەدرێت لەبارەی گۆڕانكاری لە ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی، بەجۆرێك لە ئێستادا ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی 51 كەسن، ئەگەر بڕیار بدرێت پێدەچێت ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی بكرێنە 61 كەس یاخود هەروەك خۆی دەمێنێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









