وردەكاری كوشتنی هاووڵاتییەك و برینداربوونی دوو کەسی دیکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
قائیمقامی قەزای شارباژێر ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ هەینی لەكاتی ڕۆیشتنی سێ هاووڵاتی خەڵكی هەرێمی كورستان بۆ گوندێكی سەر بە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەمەبەستی بەشداریكردن لەپرسەی خزمان وكەسوكاریان لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێدەكرێت و هاووڵاتییەك گیان لەدەستدەدات و دوانی دیكەش بریندار دەبن كە کوژراوێک و یەکێک لە بریندارەکان کوڕ و باوکێکن.
شاهۆ عوسمان، قائیمقامی قەزای شارباژێر بەSNN-ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ هاووڵاتی كە خەڵكی گوندی (مەروێی) سەر بەناحییەی (سیوەیل) لەسنوری قەزای شارباژێڕ بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی خزم و كەسوكاریان لە ئێران، لە سنوری گوندی(چۆمان) كە گوندێكی سەر بەهەرێمی كوردستان ویستویانە بچنە گوندی (چۆمانی ئەوبەر) كە سەر بەخاكی ئێرانە، بەڵام لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئەنجامدا هاووڵاتییەك بەناوی (رەسوڵ مەحمود) كوڕەكەی بەناوی (داستان ڕەسوڵ) و هاووڵاتییەكی دیكە بەناوی (مەحمود عەزیز) دەبنە قوبانی بە جۆرێك ( داستان ڕەسوڵ) دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات، بەڵام نازانین باری تەندروستی دوو بریندارەکەی دیکە چۆنە..
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









