دوو بریار لە محەمەد شیاع سودانییەوە بۆ وەزیرەکانی کابینەکەی

کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ وەزیرانی کابینەکەی
SNN-
سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا دوو بڕیاری بۆ وەزیرەکانی کابینەکەی دەرکرد و راشیگەیاند، لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا دەبن کە خراوەتە ئەستۆیان.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانى لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیاریدا بەوەی کە دەبێت وەزیرەکان سەروەت و سامانی خۆیان ئاشکرابکەن و پۆستى بەڕێوەبەرى نوسینگەکانیان بە فەرمانبەرانى وەزارەتەکانیان پڕ بکەنەوە.
هەروەها سودانی بە وەزیرەکانی راگەیاندووە بەڕێوەبەرى نوسینگەکانیان تەنها لە فەرمانبەرانى وەزارەتەکانیان دیارى بکەن و دوربکەونەوە لە پێدانى ئەو پۆستانە بەکەسانى سیاسی، ئەوەش بۆئەوەی دڵنیایی بدەنە فەرمانبەران و هاووڵاتییان کە وەزیرەکانیان پیشەیین.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









