وەزارەتی پەروەردە: چەند خوێندنگایەکی نوێ دروست دەکەین

وەزارەتی پەروەردە
SNN-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراویکدا ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە سێ قوتابخانەی 18 پۆلی و یەک قوتابخانەی 9 پۆلی و یەک باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەکی دیکەی 12پۆلی و قوتابخانەیەکی 6پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن .
هەروەها لە پارێزگای سلێمانی یەک قوتابخانەی 18 پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە .
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە کە لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دادەندرێت و لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک قوتابخانەی 12 پۆلی دادەندرێت.
هەروەها لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت قوتابخانەی نوێ دادەنرێت کە شەشیان قوتابخانەی 18 پۆلین و یەک قوتابخانەش 9 پۆلییە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









