ئەمڕۆ ڤیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە كۆتایی و بە بەهای 700 ملیۆن دینار کڕین وفرۆشتن کراوە

ڤێستیڤاڵی هەنار
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ شەممە كۆتا رۆژی هەشتەم ڤیستیڤاڵی هەنارە كە لە ڕۆژی پێنجشەممە 27/10/2022 بە بەشداری زیاتر لە 400 جوتیار و خاوەن باخ و پیشەوەرە دەستی بەكارەكانی كرد، بەگوێرەی ئامارەكانیش لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا زیاد لە 200 هەزار هاووڵاتیانی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و بەشێك لە پارێزگاكانی عێراقەوە سەردانی ڤیستیڤاڵەكە یانكردووە وهاوكات لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەشدا بە بڕی نزیكەی 700 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتنكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەوزانیارییانەی كە لە ئەندامانی سەرپەرشتیاری هەشتم ڤیستیڤاڵی هەنار وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی سێ ڕۆژی هەشتەم ڤیستیڤاڵی هەنار بە گوێرەی ئەو داتاوئامارانەی كە لە تیمەكانی گەشتوگوزار و پۆلیس و تیمەكانی خۆمان وەرمانگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو هاتنی گەشتیاران لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم و چەندپارێزگایەكی دیكەی عێراقەوە 200 هەزار گەشتیاری تێپەڕاندووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ئەوپلانەی كە دانرابوو تەنها توانای دابەشكردنی 400 دووكانمان هەبوو لەناو پاركی شاری یاری هەڵەبجە كە بەفەرمی داواكارییان پێشكەش كردبوو هەر دوكاندارێكیش بڕی 50 هەزار دیناری لێوەگیراوە، بەڵام لەدەرەوەی پاركەكەش زیادلە 300 دووكانی دیكە كراونەتەوە كە ئەوامیش كاڵاو شمەكەكانی خۆیانیان تیادا نمایشكردووە واتە بەگشتی زیادلە 700 جوتیار و خاوەن پیشەو بەرهەمی دەستی لەوپێشانگایە بەشدارییانكردووە.
هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەندامانی سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵی هەنار هەرئەمڕۆ بەدواداچوونیان بۆ ڕێژەی كڕین و فرۆشتنكردووە لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا بۆیاندەركەوتووە كە هەندێك دووكان هەر لە دووەم ڕۆژدا سەرجەم ئەو بەرهەم و كاڵاو شمەكەی هێناویانە فرۆشتوویەتی لە ڕۆژی سێیەم هیچی نەماوەتەوە، هاوكات نرخی كڕین وفرۆشتن لە دووكانێكەوە بۆدووكانێكی دیكە جیاوازبووە، بەڵام بەگشتی لەكۆی ئەو 700 دوكانەی كە دانراون لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا زیادلە 700 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراوە لەكاتێكدا لەحەوتەم ڤیستیڤاڵی هەنار لەساڵی ڕابردوو بەبڕی 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن كرابوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









