وەزارەتی کارەبا: پاره‌ی كاره‌با چيیه هه‌تا هاووڵاتی توانای پێدانی نه‌بێت

كۆمه‌ڵێك تاوه‌رى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند: ” زیاتر له تریلیۆنێک و 261 ملیار دینار وه‌زاره‌تی كاره‌با لای هاوبه‌شه‌كانیه‌تی، وەزارەتی کارەبا له‌ساڵی 2021 وه دووساڵه سوودمه‌ند نه‌بووه له هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، ته‌نها سه‌رچاوه‌ی دارایی وه‌زاره‌تی كاره‌با داهاتی خۆیه‌تی ئه‌ویش هه‌مووی نا، به‌ڵكو 10% باقیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بابه‌تی مووچه و ئه‌وانه”.
ئومێد ئەمحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: وه‌زاره‌تی كاره‌با ناچاره قه‌رزه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه و بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به ئیداره‌دانی سیسته‌مه‌كه له‌ڕووی كارپێكردن و له‌ڕووی هونه‌ری و جێبه‌جێكردنی كار و پرۆژه‌كان”.
دەشڵێت” پاره‌ی كاره‌با چیه هه‌تا هاووڵاتی توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت! هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو جیهاندا له هه‌رێمی كوردستاندایه، كه له‌قۆناغی یه‌كه‌می كیلۆ وات ئه‌وه‌ری-کاتژمێری (kilowatt hour) بۆ ماڵان به دوو سه‌نته، ئێمه ده‌ستكاری نرخمان نه‌كردووه نرخ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێک سه‌ری مانگ پاره‌كه بدات له‌سه‌ره‌تاوه بۆخۆی ده‌چێت ده‌یدات هەربۆخۆشی چاودێری ده‌كات كه ده‌ستی پێوه بگرێت و سوودی لێ ببینێت خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه چیه”.
ئاماژەی بەوەشکردرووە: دوو فاكته‌ری زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانی بوونی كاره‌با كه ئه‌وانیش به‌رهه‌مهێنانه له‌گه‌ڵ خواسته، ئه‌وه‌ی له ئێستادا خواستێكی سروشتیه واته ئه‌و خواسته‌یه كه تێیدا توانای خزمه‌تگوزاری كاره‌بای تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌واوی ئامێره كاره‌باییه‌كان كارده‌كه‌ن به‌پێی پێداویستیه‌كان بۆ هاوبه‌شان، كاته‌كانی بوونی كاره‌با باشه، به به‌راورد به‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یه، به‌دڵنیایی ئێمه ناڵێین ته‌واو باشه، چونكه ته‌واو باش لای ئێمه واته 24 كاتژمێر، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ به‌ده‌ستهێنانی.
وتيشی “ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و هیوادارین كه جێگره‌وه‌ی ئامێره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ببێت بۆئه‌وه‌ی كه وزه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌ركه سه‌ره‌كییەکەی بەکاربێت کە بۆ روناککردنەوە و ئامێرە پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









