بارزانی 250 ئەندامی كۆنگرە بێبەش دەكات لە كاندیدبوون بۆ سەركردایەتی

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ نزیكبوونەوە لەوادەی بەستنی گۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبڕیارێكی سەرۆكی ئەوحزبەلە كۆی 350 كەس كە ئەندامی كۆنگرەن و خۆیان بۆ ئەندامی سەركردایەتی بەربژێركردبوو، بەڵام بە فەرمانێكی ( مەسعودبارزانی) سەرۆكی پارتی، تەنها 100 كەس هەڵبژێردراون كە دەبێت لەكۆنگرە دەنگیان لەسەر بدرێت و 250 ئەندامی كۆنگرەی لەكاندیدبوون بۆ سەركردایەتی پارتی ڕەتكردووەتەوە، ئەوەش نیگەرانی ئەوئەندامانەی كۆنگرەی پارتی لێكەوتووەتەوە كە بە نیازبوون خۆیان بۆ سەركردایەتی بەربژێربكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی كۆنگرەی 14ی پارتی دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی چەند رۆژێكە (مەسعودبارزانی) سەرۆكی پارتی تەواوی كاتەكانی خۆی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كۆنگرەی 14ی حزبەكەی تەرخانكردووە و فەرمانی بە دەوروبەرەكەی داوەكە هیچ دیدار و مەوعیدێك بۆ هیچ كەس ولایەنێك دانەنێتكە دەیانەوێتسەردانی ناوبراودەكەن، ئەوەشلە پێناو جێبەجێكردنی ئەوپلانەی كە بۆ كۆتایی هێنان بە كۆنگرەی داناوە لەبەرژەوەندی خۆیی و كوڕەكانی بەتایبەت ( مەسروربارزانی)
ئاماژەبەوەشكراوە، كۆی گشتی ئەندامانی كۆنگرە زیادلە 900 ئەندامن لەوژمارەیەش 350 ئەندامانی كۆنگرەی پارتی، خۆیان بۆ پۆستی ئەندامێتی سەركردایەتی بەربژێر كردبووە، بەڵام لەچەند ڕۆژی رابردوودا بە بڕیارێكی (مەسعود بارزانی) لەكۆی ئەو350كەسەی كە خۆیان كاندید كردبوو بارزانی تەنها مافی بە 100 كەس داوە خۆیان بۆ ئەندامی سەركردایەتی پارتی كاندید بكەن و 250 ئەندامی بێبەشكردووە.
SNN ئەوەشی زانیوە كەزۆرینەی ئەوئەندامانەی كۆنگرە كە بێبەشكراون لەوەی خۆیان بۆ ئەندامی سەركردایەتی كاندید بكەن نزیكبوون لە ( نێچیرڤان بارزانی) ئەوەش نیگەرانی ئەوئەندامانەی بەدوای خۆیدا هێناوە كە بەبڕیارەكەی مەسعود بارزانی ناتوانن خۆیان كاندید بكەن، هاوكات پێشیان وتراوە كە نابێت هیچ جۆرە هەڵوێستێك دەرببڕن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









