بۆ بێدەنگكردنی دەنگە ناڕازییەكان پارتی 60 ئەندامی دیکە بۆ کۆنگرەی 14 زیاد دەکات

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-تایبەت
لە پێناو كپكردنی دەنگی ژمارەیەک ئەندامی ناڕازی كە لە ئەنجامی ساختەكاری نەكرانە ئەندامی كۆنگرە و هەڕەشەی ئاشکراکردنی راستییەکانیان کرد، لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی 14ی پارتی بڕیاریداوە ژمارەی ئەندامانی كۆنگرە لە 900 ئەندامەوە بۆ 960 ئەندام زیاد بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ژمارەیەك ئەندامی باڵای پارتی بە SNN- دراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە وا بڕیاربوو كە كۆنگرەی 14ی پارتی بە ئامادەبوونی 900 ئەندام بەڕێوە بچێت، بەڵام دواجار بەهۆی ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی لق و ناوچەكان لەلایەن تیمێكی دەزگای پاراستنی پارتی لەبەرژەوەندی (مەسروبارزانی)و دواتر بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازی لە چەندین لق و ناوچەی ئەو حزبە، لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی بڕیاریداوە كە 60 ئەندامی دیکە بۆ کۆنگرە زیاد بکات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی كۆنگرە لە 900 ئەندامەوە بۆ 960 ئەندام لە پێناو كپكردنی دەنگی ناڕازی ئەو ئەندام و كادرانەی پارتی بووە كە بە دەنگی ڕاستەقینەی خۆیان دەرچوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە باڵی (نێچیرڤان بارزانی) نزیكن دواتر دوور خراونەتەوە ئەوەش لە چەندین لق و ناوچەی پارتی ڕوویداوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN- هەرچەندە بڕیاربوو لەم چەند ڕۆژەدا چەند ئەندامێكی پارتی لە لق و ناوچەكان کە بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان كردبوو، ساختەكارییان بەرامبەر كرابوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرجەم راستییەكان ئاشكرا بكەن، بەڵام بەخێرایی مەكتەبی سیاسی پارتی لە ڕێگەی بەرپرسی لقەكانەوە ئەو ئەندامانەی ئاگاداركردووەتەوە كە بێدەنگبن و ئەوانیش بەدەرچوو ئەژماركراون و بەشێكیان كراونەتە ئەندامی كۆنگرە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









