دژەتیرۆری کوردستان بوو بە ئەندامی ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک

SNN
دژەتیرۆری عێراق و دژەتیرۆری کوردستان ھەماھەنگ و ھاریکارییەکانیان زیاتر دەکەن لە پێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ئارامی زیاتر لەوناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە .
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کارووچالاکییەکانی پرسی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر لە سنوری پارێزگای کەرکوک وەفدێکی دژەتیرۆری عێراق بە سەرپەرشتی عەقید روکن ئیهاب جەلیل عەلی ئامر فەجی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکوک سەردانی بارەگای فەوجی چواری دژەتیرۆریانکرد لە قەرەهەنجیر.
لە کۆبونەوەکەدا پرسی ئارامی و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگی زیاتر و ئۆپراسیۆنی ھاوبەش تاوتوێکرا، جەختکرایەوە لە بەرفراوانکردنی کردە ھەواڵگری و سەربازییەکان بۆ دەستگیرکردنی داواکراو و لەیاسا هەڵهاتوان کەلەلایەن دادگاکانی عێراق و ھەرێم بەماددەکانی تیرۆر داواکراون.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێکەوتن کە هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان دروست بکرێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری سەربازی فراوانتر بکرێت.
هاوکات بڕیاردا دژەتیرۆری کوردستان CTG _ هاوشێوەی هێزە عێراقییەکانی دیکە لە سنوری کەرکوک ئەندامێتی هەبێت لەژوری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە شاری کەرکوک تا کاروبارەکان باشتررێکبخرێنەوە .
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تیشکخرایە سەر ئەوناچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پلانی تۆکمەو پێوست دانرا تا هەردوولا بەهاوبەشی هەماهەنگیان هەبێت بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر لەو سنورانە
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









