“پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەندامانی كۆنگرە پڕ لە ساختەكاری وچاوسوركردنەوە بوو”

جەماوەری پارتی لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
كاندیدێكی پارتی بۆ ئەندامی كۆنگرە لەسنووری لقی 11ی ئەو حزبە نهێنی زۆر لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەندامانی كۆنگرە ئاشكرا دەكات وئاماژە بەوەدەكات كەئەوەی لە پرۆسەی دەنگدان ڕوویدا دووربوو لەو ڕێنماییانەی كە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی باڵای كۆنگرەوە دانرابوون، بەجۆرێك لەلایەنگروپێكەوە هەڕەشەكردن وچاوسوركردنەوە بەرامبەر ئەوكادیرانەدەكردكە بەدڵی خۆیان نەبوو.
بارزان خدر، كاندیدی لقی 11ی پارتی لە سنووری بازنەی ڕانییە سەنگەسەر بۆ ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كۆنگرەیەی كە ئێستا پارتی بەتەمای ئەنجامدانیەتی لەسەر بنەمای ساختەكاری و هەڕەشەو چاوسووركردنەوە ئەنجام دەدرێت، نەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت گوایە ئەم كۆنگرەیە بۆ هێنانە پێشەوەی گەنجانی خاوەن ئەزموون و خوێندەوارن، چونكە لەكۆی 12 ڕێنمایی كەلەلایەن ئەندامانی لیژنەی باڵای كۆنگرەوە دانراون بۆ ڕێگیركردن لە ساختەكاری و هەڕەشەكردن 10 خاڵیان پێشلكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەنگروپێكی دیاریكراووە هەڕەشەوچاوسوركردنەوە لەوئەندام و كادرانەی پارتی كرا كە بەڕاستی دڵسۆزی پارتی بوون، ئەوەش لە پێناو ئەوەی كەسانی دڵسۆز بە ڕێبازی پارتی نەچنە كۆنگرەوە، یەكێك لە قوربانییەكانی ئەو هەڕەشەكردن وچاوسوركردنەوەیەش ئێمە بووین، كە زیاد لە 350 دەنگی كادرانی پارتیمان بەدەست هێنا لە سنووری بازنەكەی خۆمان بەڵام دواتر بە ئەنجامدانی ساختەكاری دوور خراینەوە، دوای هەوڵێكی زۆر و تۆماركردنی سكاڵا لای دادوەری تایبەت كە لەلایەن خودی ( مەسعودبارزانی) یەوە دانراوە، بەڵام ئەوەیش لەژێر كاریگەری ئەوگرپە وەڵامی سكاڵاكانمانیانی نەدایەوە كە چەندین بەڵگەی حاشا هەڵنەگری تیادا بوو دەیسلەمان ئێمە دەرچووین.
ئەو كاندیدەی لقی 11ی پارتی لە سنوری بازنەی ڕانیە سەنگەسەر بۆ ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، بەڵكوو لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەڵام و هەڵوێستمان بۆ ئەم دۆخە قبوڵنەكراوە رادەگەیێنین، كەمن بۆخۆمبەتەنها نیم بەڵكوو دەیانكادری دیكەین كە ناحەقیمان بەرامبەركراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









