“ئه‌توانین ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتنى خۆمان له‌گه‌ڵ عێراق هاوبه‌شى پێبكه‌ین”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌توانین ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتنى خۆمان له‌گه‌ڵ عێراق هاوبه‌شى پێبكه‌ین، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو ساڵى 2025 مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌ز له‌نێو حكومه‌تى هه‌رێم نامێنێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى تشرینى دووه‌م، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له دیدارى مێرى رایگه‌یاند، “ئێمه ناتوانین ئامۆژگارى حكومه‌تى عێراق بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین له‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتنه‌ى كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ عێراق هاوبه‌شى پێبكه‌ین، بۆ نمونه ئێمه پلانمان هه‌یه تاوه‌كو ساڵى 2025 مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌ز له فه‌رمانگه‌كان نه‌هێڵین و سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان بكه‌ینه ئه‌لیكترۆنى، ده‌توانین ئه‌مه هاوبه‌شى پێبكه‌ین”.
وتیشى: “ئێمه له ماوه‌ى رابردوودا له حكومه‌تى هه‌رێم توانیومانه سه‌ركه‌وتووانه ئابوورى هه‌رێم هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ین و ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستین، بۆ نمونه ساڵى داهاتوو هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، ئێمه به‌شێكى زۆرى ئابوورى هه‌رێممان له سفره‌وه بونیادناوه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى قه‌رزه‌كانى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمیشى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئێمه چه‌ندین ئاڵنگارییمان هاته‌پێش، له مووشه‌كبارانكرد، له هێرشكردنه سه‌رمان به درۆن، له قه‌یرانى ئابوورى، له شه‌ڕ و چه‌ندین ئاڵنگارى تر، به‌ڵام دیسانه‌وه توانیمان له‌سه‌ر پێى خۆمان بوه‌ستن و نه‌وه‌ك پاره‌مان قه‌رز نه‌كرد، به‌ڵكو دوو ملیاریشمان دایه‌وه، له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان یه‌ك فلسیشمان قه‌رز نه‌كرد”.
له‌باره‌ى دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم وتى: “ئێمه مافمان هه‌یه له به‌غدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م مافه‌مان لێسه‌نراوه‌ته‌وه و پێمان نه‌دراوه له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، ئه‌م مافه‌ش ده‌ستوور به ئێمه‌ى داوه، هیوادارین حكومه‌تى نوێى عێراق ئه‌و مافه‌مان پێبدات، چونكه ئێمه له رابردوودا به ژماره و داتا هه‌رچى به‌غدا وتویه‌تى پێشكه‌شمان كردون”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









