بۆچی كادیرانی پارتی شەڕیانە لەسەر ئەوەی ببنە ئەندامی كۆنگرە؟

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-تایبەت
لە پرۆسەی دەنگدانی ئەندامان و كادرانی پارتی لە سنوری لق و ناوچەكانی ئەو حزبە چەندین ساختەكاری و هەڕەشە لێكردن لە ئەندامانی پارتی کراوە، هەر بەو هۆیەوە بەشێك لە كادرانی پارتی كە بەدەنگی خۆیان دەرچووبوون بۆ ئەندامی كۆنگرە دوورخراونەتەوە و كەسانی دیكە لەجێگەیان دانراوە، SNN-یش هۆكاری پشت ئەوە ئاشكرا دەكات كە بۆچی كادرانی پارتی هەوڵی ئەوە دەدەن ببنە ئەندامی كۆنگرە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN-بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لەئەندامانی پارتی دەستیكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، كۆنگرەی پارتی بە بەشداری زیاد لە 960 ئەندامی كۆنگرە بەڕێوە دەچێت، هاوكات هەفتەی ڕابردوو زیاد لە 350 ئەندامی كۆنگرە خۆیان بۆ ئەندامی سەركردایەتی کاندید كردبوو، بەڵام دواتر بە فەرمانێكی تایبەتی (مەسعود بارزانی) تەنها 100 كەس کاندید کراون بۆ ئەوەی لەناو كۆنگرە دەنگیان پێبدرێت ببنە ئەندامی سەركردایەتی و 250 کاندید دوور خستووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆی ئەو 100 كەسەی كە لەلایەن (مەسعودبارزانی)-یەوە کاندیدكراون بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی سەركردایەتی، بەگوێرەی پەیڕەوەی ناوخۆی ئێستای پارتی تەنها 51 كەسیان دەتوانن ببنە ئەندامی سەركردایەتی و 9 ئەندامی یەدەگیش هەڵدەبژێردرێن، هاوكات هەر بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لە %10 ی ئەندامانی سەركردایەتی دەبێت بۆ كۆتای ژنان بێت.
SNN- ئەوەشی زانیوەكە هەوڵی كادران و ئەندامانی پارتی بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی كۆنگرەی 14ی حزبەكەیان بۆئەوە نییە كە خۆیان بە دڵسۆزی ئەو حزبە بزانن و دەنگ بەو كەسانە بدەن كە خوێندەوار و شارەزان لە كاروباری سیاسەت، بەڵكو بۆ ئەوەیە كە لەلایەن ئەو 100 كەسەی کاندیدکراوان بۆ ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەنگەكانیان دەكڕدرێت و هاوكات بەڵێنی ئەوەیان پێدەدرێت ئەگەر ببنە ئەندامی سەركردایەتی پلەو پۆستیان پێدەدرێت و تەنانەت بەڵێنی دامەزراندنیشیان پێدراوە لە داموودەزگا حكومییەكان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









