ئەندامێكی كۆنگرەی پارتی: لەناو پارتیدا هیچ كەسێك نییە بتوانێت جێگەی مەسعودبارزانی بگرێتەوە

0
366

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی كۆنگرەی 14ی پارتی ئاماژە بەوەدەكات ئەنجامدانی كۆنگرەی پارتی بۆ ئەكتیڤكردنەوەی ئۆرگانەكانی پارتی وهێنانەكایەی گۆڕانكارییە لە سیاسەتەكانی حزب، هاوكات لە ناوكۆ نگرە بڕیاردەدرێت ژمارەی ئەندمانی سەركردایەتی زیادبكرێت یاخودنا، جەختیش دەكاتەوە كە مەسعودبارزانی سەرۆك ومەرجەعە و لەناو پارتیدا كەسێك نییە بتوانێت شوێنی ئەوبگرێتەوە.

دانا جەزا، ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی و بەربژێر لەلایەن ( مەسعودبارزانی) بۆ ئەندامی سەركردایەتی ئەوحزبە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجامدانی كۆنگرەی پارتی بۆ سێ‌ ئامانجی سەرەكییە، یەكەمیان بۆ نوێبوونەوەی حزبە، دووەمیان بۆ پێداچوونەوەیە بە پەیڕەو پرۆگرام،سێیەمیشیان بۆ ئەكتیڤكردنەوەی حزب وئۆرگانەكانی حزب وهێنانە پێشەوەی ستافی نوێ وپێداچوونەوە بە سیاسەتی حزب وگونجاندنی لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی كوردستان و ناوچەكە وجیهان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە دڵنیاییەوەبەستنی كۆنگرەی پارتی كاریگەری دەبێت لەسەر سیاسەتی ئێستای ناوچەكە و گۆرانكاری باشیش دێتە ئاراوە لەدوای بەستنی كۆنگرەی پارتی، هاوكات لەسەر ئاستی ناوخۆی پارتیش لەناوكۆنگرە بڕیار دەدرێت ئاخۆ ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی زیاد بكرێت یاخود وەك خۆی بمێنێتەوە.

ئەو ئەندامەی كۆنگرەی 14ی پارتی وبەربژێر بۆ ئەندامی سەركردایەتی ئەوەشی خستەڕوو، مانەوەی (مەسعودبارزانی) وەك سەرۆك دەمێنێتەوە سەر بڕیاری خۆی، بەلام لای ئێمە و ئەندامانی كۆنگرە (مەسعودبارزانی) سەرۆك و مەرجەعە و هیچ كەسێك نییە بتوانێت جێگەی ئەو بگرێتەوە.

وابڕیارە بە بەشداری 960 ئەندام لە ڕۆژی 3/11/2022 پارتی دیموكراتی كوردستان دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر كۆنگرەی 13 لە شاری دهۆك كۆنگرەی 14ی ببەستێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this