“لە بەرژەوەندی چەند كەسێك پارتی پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەی دەكات”

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-تایبەت
هەرچەندە پێچەوانەی پەیڕەوەی ناوخۆی حزب و ئەو ڕاسپاردانەیە كە لە كۆنگرەی 13ی پارتی دەنگی لەسەردراوە، بەڵام بە فەرمانی تایبەتی (مەسعود بارزانی) سەۆكی پارتی، چەند كەسێك كاندیدكراون بۆ ئەندامی سەركردایەتی كە مەرجەكانی بەربژێربوونیان تێدا نییە، هاوكات ئەندامانی لیژنەی بالای كۆنگرەش ئەوەیان بەسەرۆكی پارتی ڕاگەیاندووە بەڵام پێی وتوون “ئەوانە كاندیدی خۆمن”.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لەئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی دەستی كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، بە گوێرەی پەیڕەوەی ناوخۆی پارتی و كە پەسەندكراوی كۆنگرەی 13ی ئەوحزبەیە، هەركەسێك بیەوێت خۆی كاندیدبكات بۆ ئەندامی سەركردایەتی مەرجە كە بەلایەنی كەم ماوەی 10 ساڵ بەبێ دابڕان خزمەتی بە ڕیزەكانی ئەوحزبە كردبێت، بە پێچەوانەوە ناتوانن خۆیان بۆ ئەندامی سەركردایەتی بەربژێر بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ئەو پەیڕەوبێت ژمارەیەك لەوكەسانەی كە لە ئێستادا بەربژێرن بۆ ئەندامی سەركردایەتی ناتوانن خۆیان كاندید بكەن چونكە هیچ كامیان ماوەی 10 ساڵی بەردەوام لەناو پارتی كاریان نەكردووە و ئەندامی ئەوحزبە نەبوون، كە بریتین لە هەریەكە لە ( ڕیباز حەملان، محەمەد حاجی، ئازاد جوندیانی، مەسعودحەیدەر، نەزاكەت حسێن).
SNNئەوەشی زانیوەكە ئەندامانی لیژنەی باڵای كۆنگرەی 14ی پارتی ئەم بابەتەیان بە ڕاپۆرتێك ئاراستەی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی كردووە، بەڵام لەوەڵامدا سەرۆكی پارتی پێی ڕاگەیاندوون كە “ئەوانە كاندیدی خۆمن و ئەوخزمەتەی پێشتر لەناو حزبەكانی دیكە كردوویانە خزمەتكردن بووە بە پارتی”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









