لەكۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگێكی فەرمانبەران یان دەفەوتێت یان پاشەکەوت دەکرێت

0
432

SNN-عەلی حەمەسەعید

لەگەڵ ئەوەی بە گوێرەی ئەو بەڵێنانەی كە لەلایەن وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە بە فەرمانبەراندرابووكە هەموو 25ی مانگێك مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكەن، بەڵام ئەو بەڵێنە تەنها دوومانگ بڕی كرد، لە ئێستادا كە نزیك دەبینەوە لە كۆتایی ساڵ بەڵام مووچەی مانگێكی فەرمانبەران لە دواوەیە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات پارەی پێویست لەبەردەستدایە بەڵام حكومەت بەمەبەست مووچە دابەشناكات.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە ئێمە دوێنێ‌ بە فەرمی نامەی دەستلەكار كێشانەوەمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە، بەڵام ئێمە لەوە دڵنیاین كە حكومەت پارەی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا و هەموومانگێك دابەشبكات، بەڵام كە دابەشی ناكات ئەوە مەبەستی تایبەتی خۆیانی لەپشتەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ناتوانین لەبری حكومەت بەڵێن بدەین كە لەكۆتایی ئەمساڵ بڵێن دوو مووچە دابەشدەكەین بۆ ئەوەی حساباتی مووچەخۆران لەگەڵ كۆتایی ساڵ ڕێك ببێتەوە، بەڵام لەوەدڵنیاین كە ئەگەر حكومەت بیەوێت ئەوكارە بكات پارەی لە بەردەستدایە و دەشتوانێت بیكات بۆیە نازانین كۆتایی ساڵ مووچەی مانگێكی دیكەی فەرمانبەران چارەنووسی بەكوێ‌ دەگات.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوودا تا نزیكی كۆتایی ئەم مانگە درێژە دەكێشێت و لە سەرەتای مانگی داهاتووش مووچەی ئەم مانگە دابەشدەكرێت، بەو جۆرەش لەسەرەتای ساڵی نوێ‌ بە بیانووی ڕێككردنەوەی حسابات حكومەت لەسەرە تاوەدەستەدەكاتەوە بە دابەشكردنی مووچە لە بری ئەوەی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ دابەش بكات، دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2023 بەو جۆرەش مووچەی مانگێكی دیكەی فەرمانبەرانیان دەفەوتێت یان بەناوی پاشەكەوتەوە خەرجناكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this