
SNN
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک بە نوسراوێک سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەکانی پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە کە جگە لە ئاڵای عێراق، نابێت هیچ جۆرە ئاڵایەکی دیکە لەسەر بەش و خوێندنگەکانی سەر بە پەروەردە بونی هەبێت، ئەوانەی سەرپێچی بڕیارەکەش دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
عەبد عەلی حسێن، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک لە نوسراوێکدا کە دوێنێ سێشەممە دەریکردووە و ئاڕاستەی سەرجەم بەش و خوێندنگەکانی سنووری پارێزگاکەی کردووە، دەڵێت “بەگوێرەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت جگە لە ئاڵای عێراق، هیچ جۆرە ئاڵایەکی دیکە لەسەر بەش و خوێندنگەکانی سەر بە پەروەردەی کەرکوک دابنرێت”.
ئاماژەی بەوەش کردووە: یاسای عێراقی دیاریکردووە کە نابێت هیچ ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای عێراق لەسەر دامەزراوەکان هەڵبکرێت، ئەویش بەمەبەستی پاراستنی شکۆی دەوڵەت و زیاتر پتەوکردنی دامەزراوە پەروەردەییی و زانستییەکان.
هۆشداریشی داوە ئەوانەی سەرپێچی بڕیارەکە دەکەن رووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
دەقی بڕيارەکە:

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









