پارتی موڵکی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی كۆنگرە بەكاردەهێنێت

0
389

SNN-عەلى حەمەسەعید
پێچەوانەی بانگەشەكانی خۆیان، پارتی بەستنی كۆنگرەی 14ی حزبەكەی لە ناوهۆڵەكانی زانكۆی دهۆك بەڕێوەدەبات، بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت “زیاد لە هەفتەیەكە بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، كلیلی هۆڵەكانی زانكۆی دهۆك لای بەرپرسانی پارتییە”.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەپشت بەستن بەوزانیارییانەی كە لە ئەندامانی كۆنگرە وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لەگەڵ بوونی ناوناڕەزایەتییەكی زۆری ئەندامانی كۆنگرە، پارتی دیموكراتی كوردستان سەرجەم ئامادەكارییەكانی بەكۆتا گەیاندووە بۆ بەئەنجام گەیاندنی كۆنگرەی 14، بۆ ئەومەبەستەش زیادلە 900 ئەندام بەشداری كۆنگرەكە دەكەن و هاوكات كارەكانی كۆرنگەی 14ی پارتیش چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت وهیچ میوانێكی بیانی و ناوخۆیی بانگهێشتی كۆنگرەكە نەكراون.

هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە: لە ماوەی چوار ڕۆژی كۆنگرەكەدا لە ڕۆژی یەكەم پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە دەخوێندرێتەوەو لە ڕۆژی دووەم (مەسعودبارزانی) بە سەرۆكی پارتی هەڵدەبژێردرێتەوە لە ڕۆژی سێیەم ئەندامانی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن و لە ڕۆژی چوارەمیشدا ڕاسپاردەكانی كۆنگرە دەخوێندرێنەوە و دەخرێنە دەنگدانەوە.

هاوکات، سەرچاوەيەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە نەيويست ناوی ئاشکرا بکرێت بە SNNی راگەياند: پارتی بۆ بەستنی كۆنگرەكەی زانكۆی دهۆكی بەكارهێناوە، بەجۆرێك لە بینای زانكۆكەدا چەند هۆڵێكی گەورە بوونیان هەیە، وەك ئەوەی پارتی ئەوزانكۆیە بەموڵكی خۆی بزانێت زیاد لە هەفتەیەكە بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، كلیلی هۆڵەكانی زانكۆی دهۆك لای بەرپرسانی پارتییە و ڕێگەنادەن جگە لە ئەندامانی پارتی هیچ خوێندكار و مامۆستا و فەرمانبەرێكی زانكۆی دهۆك سەردانی ئەو هۆڵانە بكات كە پارتی كۆنگرەی تیادا بەڕێوەدەبات.

بەكارهێنانی بینای زانكۆی دهۆك بۆ بەستنی كۆنگرەی پارتی لەكاتێكدایە كە سەرۆكی حكومەت كە پارتییەو بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە لەچەندین بۆنەدا جەختیان لەوەكردووەتەوە كە نابێت موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و حزبی بەكار بهێندرێت، بەڵام پێچەوانەی بانگەشەكانی خۆیان، پارتی بەستنی كۆنگرەی 14ی حزبەكەی لە ناوهۆڵەكانی زانكۆی دهۆك بەڕێوەدەبات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this