كۆنگرەی پارتی هیچ گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی تیادا ڕوونادات

کۆنگرەی پارتی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی كۆنگرەی پارتی لە بینای زانكۆی دهۆك بەردەوام دەبێت، ئەوەی گرنگبووبەلای بنەماڵەی بازرانییەوە چارەسەركردنی گرفتی نێوان دووئامۆزاكە بوو لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی، بۆیە ئەوەی ماوەتەوە بەلای بارزانییەكانەوە هێندە گرنگ نییە، هەر بەو هۆیەشەوە هیچ گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی لە ناوپارتی ڕوونادات و سەرۆك وجێگانی سەرۆك و ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی ومەكتەبی سیاسی وەك خۆیان دەمێننەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە ئەندامی كۆنگرەی پارتی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەروو، هەرچەندە بەگوێرەی ئەوپلانەی دانرابوو دەبووكۆنگرەی پارتی چوار ڕۆژ بەردەوام بووایە بەڵام لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە ئاگادار كراونەتەوەكە هەموو توانایەكی خۆیان بخەنەگەڕ ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ سەركردایەتی ئەنجامبدرێت و كۆتایی بە كارەكانی كۆنگرە بهێندرێت، چونكە ئەوەی گرنگ بوو لە كۆنگرە ئەنجامدرا كە بریتی بوو لەچارەسەركردنی گرفتی نێوان دوو ئامۆزاكە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم كۆنگرەیەی پارتیدا تەنها گۆڕانكارییەككرابێت زیادكردنی جێگری دووەم بووە بۆ سەرۆكی پارتی، ئەوەش لە پێناو كپكردەوەی ناڕەزایەتییەكان وچارەسەركردنی ململانێی نێوان باڵەكانی مەسروبارزانی و نیچیرەڤان بارزانی، بۆیە لەدوای ئەو بابەتەوە چاوەڕێی هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ ناكرێت، كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی سیاسیی حزبەكە و پەیوەندییەكانی دروست بكات، بەڵكو گۆڕانكارییەكان تەنها لە هەندێك دەمووچاودا دەكرێت كە پێشتر بە دڵی بنەماڵەی بارزانی نەبوون
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە، هاوكات هیچ گۆڕانكارییەكی گرنگ لە ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و هەروەها گۆڕانكاری لە پڕۆگرام و بەرنامە و پەیڕەوی ئەو حزبەدا ڕوونادات، كە بە ئاڕاستەی نوێكردنەوەی پارتی بێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەیی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









