مەسعود بارزانی لیستێكی ئامادەكردووە بۆ بوون بە ئەندامی سەركردایەتی كە لەباڵی مەسرور بارزانین

SNN-تایبەت
هەرچەندە ماوەی زیادلە 43 ساڵە (مەسعود بارزانی) لە سەرۆكایەتی كردنی حزبەكەی ماوەتەوە، بەڵام بەوەوە ناوەستێت و لەخەمی كوڕەكەیدایە كەلەدوای خۆی سەرۆكایەتی حزبەكەی وەربگرێت، بۆ ئەومەبەستەش لە كۆنگرەی 14ی پارتی لیستێكی 60 كەسی ئامادەكردووە كە ببنە ئەندامی سەركردایەتی كە نزیكن لە باڵی مەسروربارزانی كوڕیەوە و دوێنێش لە وتارەكەی بۆ ئەندامانی كۆنگرە بە ناڕاستەوخۆ داوایلێكردوون دەنگ بەو ئەندامانە بدەن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی كۆنگرەی پارتی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی دوێنێ لە كۆنگرەی پارتیدا بە ڕێككەوتنێكی پێشوەختە لەنێوان ( مەسعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی) هەریەكە لە ( نێچیرڤان بارزانی) و (مەسرور بارزانی) وەك جێگرانی سەرۆكی پارتی هەلبژێردران، بەڵام ئەمە كۆتایی بە ململانێی نێوان ئامۆزاكان نەهێناوە، بەجۆرێك مەسعود بارزانی بە نهێنی لە هەوڵی بەهێزكردنی پێگەی كورەكەیدایە لەناو سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حزبەكەی.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای دیاریكردنی نێچیرەڤان بارزانی بە جێگری یەكەم و ( مەسروبارزانی) بە جێگری دووەم، میدیاكانی سەر بە (نێچرڤان بارزانی) ناوبراویان بە جێگری یەكەم و (مەسرور بارزانی)یان بە جێگری دووەم ناساند، بەڵام میدیاكانی نزیك لە (مەسروبارزانی) بەبێ دیاریكردنی جێگری یەكەم و دووە رایانگەیاند، كە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگرانی سەرۆكی پارتی هەڵبژێردراون.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە بەمەبەستی بەهێزكردنی پێگەی كوڕەكەی لەناوحزبەكەیدا (مەسعود بارزانی) لیستێكی 60 كەسی لە ئەندامانی كۆنگرە بۆسەركردایەتی حزبەكەی دیاریكردووە، كە زۆربەیان سەربە باڵی مەسرور بارزانین بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدرێت و دوێنێش لەوتارەكەیدا داوای لە ئەندامانی كۆنگرە كردووە دەنگ بەو ئەندامانە بدەن، بەڵام نازاندرێت تا چەند سەركەوتوودەبێت لەوپلانەیدا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









