
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكى به‌فر و باران له به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیویه‌تى، “لە ئەنجامی دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد کە لە جەمسەری باکوورەوە دێت بۆ سەر رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست، لە سبەیەوە نزمە پاڵەپەستۆیەک لەسەر دەریای ناوەڕاست چالاک دەبێت و لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە 8ى تشرینى دووه‌م، پێشبینی ئەکەین ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەگەڵ بوونی ھەوایەکی سارد بگاتە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و تا ئێوارەی رۆژی چوارشەمە 9ى تشرینى دووه‌م، بەردەوامی ببێت”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوار كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لە پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچە شاخاوییەکانییان زیاتر دەبێت و ئەگەری بارانی بەردەوام و ھەندێک کات پچرپچر دەبێت بەشێوەیەکی لەسەرخۆ ، بەھۆی ئەو بارستە ھەوا ساردەی لەگەڵیدایە پلەکانی گەرما 5 تا 7 پلە نزمدەبنەوە و کەشێکی ساردی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی مامناوەند لەچیاکان کە بەرزیان زیاترە لە 2400 مەتر لە ئاستی رووی دەریا”.
بەوتەی ئەو شارەزایەی کەشوهەوا، “بەگشتی بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان کاریگەری لاواز دەبێت و ئاسمان زیاتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێک کاتدا ئەگەری نمەباران دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی کەم لە پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە”.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









