
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆنگرە پێویستە لەگەڵ پارتی دابنیشین و كۆتایی بە كێشەكان بهێنین، ده‌شڵێت: “پارتى تا كورسى زیاتر بێت به‌رچاو ته‌نگتر ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ى تشرینى دووه‌م، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى رایگه‌یاند، “شەریكی واقیعی و حەقیقی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لە هه‌رێمى كوردستان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كێشەكانی نێوانیشمان كێشەی گەورەنین و پێویستی بە چارەسەركردنە، دوای كۆنگرە پێویستە لەگەڵ پارتی دابنیشین و كۆتایی بە كێشەكان بهێنین، ئێمەش وەك یەكێتی پێویستە دەستوپەنجەمان بۆ ئەو كێشانە نەرم بكەین كە پێویستی بە چارەسەركردنە”.
وتیشى: “ئەگەر برادەرانی پارتی پێیانوایە كورسییەك دوو كورسیان زیاترە ناكرێت به‌م شێوه‌یه ره‌فتار بكه‌ن. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌راستیدا چەند كورسیان زیاتر دەبێت بەرچاو تەنگتر دەبن، تەماحگیرتر دەبن، خەڵك كورسی زیاتر بێت پێویستە دڵی فراوانتر بێت و لەگەڵ لایەنەكانی تر كراوەتر بێت”.
له‌باره‌ى سیاسه‌ت و رۆڵى پارتى له عێراق ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان باسى له‌وه‌شكردووه، “پارتی خۆی بە یەكەمی عێراق دەزانێت، بەڵام چەندین هەوڵی سەرنەگرتووی هەیە، سەركەوتن و یەكەمیی ئەوەیە كە ئێمە یەكڕیزیی نەتەوەكەمان بە یەكخستنی سەنگەری پێكەوەیی زامن بكەین”.
ساعدى پیره ده‌شڵێت: “خۆشحاڵ نیم بەوەی پارتی هەڵە بكات، بەڵام خۆشحاڵم بەوەی پارتی و یەكێتی یەك ببینن و یەكتری بخوێننەوە”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، “ئەو دەستكەوتانەی كە به‌ده‌ستهاتوون هێنده زۆرن كه بەشی هەمووان ده‌كه‌ن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









