ئایا ئەو پەرلەمانتارانەی کشاونەتەوە جێگه‌كه‌یان پڕده‌كرێته‌وه؟

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه له ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه له‌دواى په‌سه‌ند كردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان راسته‌وخۆ جێگه‌یان پڕده‌كرێته‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پێنج په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له په‌رله‌مان راگه‌یاند و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد.
شێروان زرار، وتەبێژی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌باره‌ى شێوازى پڕكردنه‌وه‌ى كورسى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بە SNNی راگەیاند، “دەستەلەكار كێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە چەند رێكارێكی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام تەنیا یەك رێكاری سەرەكی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە لەكۆمیسیۆن ئەویش دەستنیشانكردنی ئەو بەربژێرانەیە كە لەدوای پەسەندكردنی نامەی دەستلەكار كێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانەی كە ئێستا داوایانكردووە دەستلەكار بكێشنەوە، بۆیە دەبێت سەرەتا چاوەڕێبكەین بزانین پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە دەخاتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێن یاخود نا”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان شێروان زرار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ” لە حاڵەتی پەسەندكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە ئەركی ئێمە لە كۆمیسۆن دەستپێدەكات كە بریتیە لەدەستنیشانكردنی ئەو بەربژێرانەی جێگەی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەوە، جێگرتنەوە كەشیان بەجۆرێك دەبێت كە لەهەمان فراكسیۆن یاخود هەمان لیست كام كاندیده زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا بوو بە نووسراوێك ئاراستەی پەرلەمانی دەكەین، بۆیە پەرلەمان داوای چەند پەرلەمانتاری كرد، ئێمە بە گوێرەی ریزبەندی زۆرترین دەنگی بەربژێرەكان رەوانە دەكەین”.
وتەبێژەكەی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “هەندێك بابەت هەیە پەیوەندی بە بڕیاری سیاسییەوە هەیە و ئێمە تەداخولی ئەو بڕیارە سیاسیانە ناكەین بە نمونە ئەگەر فراكسیۆنێك بڕیاریداوە كە هیچ بەربژێرێكیان نەبنە پەرلەمانتار ئەوە بڕیاری خۆیانە و ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەو بەربژێرانە دیاریدەكەین كە مافی خۆیانە ببنە پەرلەمانتار”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









