لەکۆی 51 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی تەنیا 5 ئەندامیان سەر بە باڵی نێجیرڤان بارزانین

کۆنگرەی پارتی
عەلی حەمەسەعید_SNN
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرکەوتووە کە باڵی مەسرور بارزانی توانیویەتی زۆرترین ژمارەی کاندیدەکانی سەربخات و ژمارەیەکی کەمی ئەندامی کۆمیتەکە سەر بە باڵی نێچیرڤان بارزانین.
وەک پێشتر لە چەندین ڕاپۆرت و بەدواداچووندا SNNئەوەی ئاشکرا کردبوو کە (مەسرور بارزانی) کوڕی ( مەسعود بارزانی) سەرۆکی پارتی لە ملاملانێیەکی قوڵدایە لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) برازای مەسعود بارزانی، بەجۆرێک کە مەسرور بارزانی دەیەوێت پێگەی خۆی لەناو کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی بەهێز بکات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN لە دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی و ڕاگەیاندنی ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، دەردەکەوێت کە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی سەربە باڵی مەسرور بارزانین، بەجۆرێک لە کۆی 51 ئەندامی کۆنگرە تەنها پێنج ئەندامیان لە باڵی (نێچیرەڤان بارزانی)ن و 46ئەندامی دیکەیان لە باڵی ( مەسرور بارزانی)ن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئەندامە دەرچووانەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کە سەربه باڵی ( نێچیرڤان بارزانی) ن بریتین لە هەریەکە لە (فازڵ میرانى، نهوزاد هادى،دلشاد شههاب، نورى عوسمان، جهعفهر ئيمنیكى ) سەرجەم ئەندامانی دیکەی کۆمیتەی ناوەندی کە دەمێننەوە سەر بە باڵی ( مەسرور بارزانی)ن.
هەر لە زانیارییەکانی SNNئەوەشهاتووە کە بەمەبەستی زیاتر لاوازکردنی پێگەی ( نێچیرڤان بارزانی) لەناو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، بە بڕیارێک پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی کە پێشتر لای (فازل میرانی) نزیک لە نیچیرڤان بارزانی بەڕێوە دەبرا، ئەو پۆستە هەڵوەشاوەتەوە و نازاندرێت لە بری ئەو پۆستە چ پۆستێکی دیکە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دادەندرێت و لە لایەن کێوە بەڕێوە دەبردرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









