دابیننەكردنی نەوت هاووڵاتیانی پێنجوین ناچار بە بەكارهێنانی زۆبای دار و برینەوەی دار دەكات

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی پێنجوێن و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی زستان، ساڵانە هەر خێزانێک لە سنووری ئەو قەزایە بە شێوەی مامناوەند پێویستیان بە چوار بەرمیل نەوت هەیە بۆ ئەوەی بتوانن وەرزی سەرما بەرێبكەن، بەڵام بە وتەی هاووڵاتیان و بەرپرسانی ئیداری سنوورەكە، بەهۆی دابیننەكردنی نەوت هاووڵاتیان بە ناچاری پەنا بۆ بەكارهێنانی زۆبای دارو بڕینەوەی دارستانەكان ببەن ئەمەش زیان بە ژینگە دەگەیەنێت.
قادر بناوەسوتەیی، هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: جیاواز لە سنوورەكانی دیكەی ناوچەكە، قەزای پێنجوێن و گوندەكانی دەوروبەری ساڵانە لە وەرزی سەرمادا پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزن ئەمەش وادەكات هاووڵاتیان و گوندنشینان لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە بۆ ئەوەش پێویستیمان بە سوتەمەنی دەبێت بۆ ئەوەی ڕۆژانی ساری زستان بەڕێبكەین بەڵام ساڵانە یان بەرمیلێك نەوت یان هەرهیچ بڕە نەوتێككمان بۆ دابینناكرێت لەكاتێدا دەبوو ڕەچاوی ئەم سنوورەی ئێمە بكرایە بەوەی ناوچەیەكی شاخاوی ساردە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ هەر ماڵێك ساڵانە لە وەرزی زستاندا پێویستیمان بە سێ تا چوار بەرمی نەوت دەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێكمان بۆ دابیننەكراوە، ئەمەش وایكردووە كە پەنا بۆ بەكار هێنانی زۆپای دار ببەین بۆ ئەوەش بەناچاری ڕوو لە دارستانە سرووشتیەكانی سنووركە بكەین بۆ بڕینەوەی دار و بەكارهێنانی لە زۆپای داردا چونكە بەهۆی بەرزی نەرخی نەوتیش ناتوانین لە بازاڕەكاندا نەوت بكڕین، بۆیە ئەگەر زۆپای دار نەبێت زستانی پێنجوێن بە ئاسانی تێناپەڕێت.
زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ نیگەرانی هاووڵاتیانین بە دابیننەكردنی سوتەمەنی بۆیان، ساڵانە ئەم سنوورەی ئێمە بۆ هەرماڵێك پێویستی بە لایەنی كەم سێ بەرمیل نەوت دەبێت، هاوكات بۆ ئەمساڵ بەمەبەستی پێداچوونەوە بەو نرخەی دیاریكراوە بۆ بەرمیلێك نەوت، دوو نووسراومان ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی كردووە، بۆ ئەوەی گرفتی گرانی نەوتەكەمان بۆ چارەسەر بكەن، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە، بۆیە چاوەڕێین بە فەرمی ئەو دوو لایەنە وەڵاممان بدەنەوە، ئەگەر هەر وەڵاممان نەدرایەوە، ئەوا بە راوێژ لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە بڕیار دەدەین چی بۆ پێنجوێن بكەین.
قەزای پێنجوێن زیاتر لە 11 هەزار خێزان تێیدا نیشتەجێن و پێویستیان بە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو لیتر نەوتە، كە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە نزیكەی 250 هەزار دینارە، ئەو نەوتەش كە حكومەتی هەرێم بەسەر هاونیشتمانیاندا دابەشی دەكات، بەرمیلێكی بە زیاد لە 103 هەزار دینارە.
بە وتەی چالاكانی ژینگە پارێزی سنووری قەزای پێنجوێن، بەهۆی پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان و بەكارهێنانی دارەكان بۆ گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان ساڵانە رێژەیەكی زۆر لە سەوزایی سنوورەكە لەناو دەچێت و ئەوەش دواجار زیانێكی زۆر بە ژینگە و سروشتی ناوچەكە گەیاندووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









