
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.
هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە. پاشان ناجێگیر بوونی کەش بەردەوامی دەبێ بەشێوەی تاوە بارانی پچرپچر کەهەندی جار هەورە بروسکەشی لەگەل دەبی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم . وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لەناوچەکانی باشووردا و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









