ئینستتیوتى په‌ى: بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سۆران عومەر نایاساییە

سۆران عومەر
SNN
ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان رایگەیاند، پێویستە سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران هەڵبوەشێنێتەوە و دەشڵێت: ” جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى به‌زاندوه و به نایاسایی به‌كاری هێناوه”.
ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە: ئێستا دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه روی راستی سیناریۆكه بۆ خه‌ڵك رونتربوەتهوه، به‌تایبه‌ت دوای پێشكه‌ش كردنی داوایه‌ك له لایه‌ن په‌رله‌مانتار (سۆران عومه‌ر) كه هه‌نگاوه نایاساییه‌كان رونكراوه‌ته‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاره‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات”.
ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێنته‌وه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه.
یەکەم: سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، كه كۆبونه‌وه ناكات تا شكۆ بۆ په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام رونه ناتوانێت شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگێڕێته‌وه تا شكۆ بۆ ده‌سه‌ڵاته په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گێڕێته‌وه.
دوەم: نه‌بونی كاریگه‌ری ناڕازیبونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان، مانای وایه ئامانجی جێگر و سكرتێر به هێنانه پێشه‌وه‌ی بابه‌تی پارێزبه‌ندی بۆ ئه‌وه بوه ناڕازای بونی بێ كاریگه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ده‌ست بهێنن، چونكه ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان له هه‌ر كارێك ناڕازی بێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار نه‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆبونه‌وه و بریاره‌كان بڕوات له لایه‌ن جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش به مانای له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاته پهیرهوییهكانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌گه‌یه‌نێت.
سێیەم: رێگا دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به پێچه‌وانه‌ی یاسا، له كاتێكدا به‌ڕێزیان له‌كاتى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌م له‌په‌رله‌مان بوه‌و هه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش جۆرێك له هاوكاری بو بۆ دروستبونی زۆرینه‌ی نایاسایی.
چوارەم: بنه‌مای دیموكراسی، سه‌روه‌ر بونی یاسا و دامه‌زراوه و زۆرینه و كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانیه، به‌ڵام به رێگادانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و دیموكراسی كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی.
پێنجەم: هه‌ر چوار قۆناغی ده‌رچونی بڕیاره‌كه له (كۆبونه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ده‌ستكاری به‌رنامه‌ی كار، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، واژۆكردنی بریاره‌كه) به رونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى به‌زاندوه و به نایاسایی به‌كاری هێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌زاندنه به رێكه‌وتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت، ئه‌وا دوو جار تاوانه، خۆ ئه‌گه‌ر بێ ئاگاداری به‌رێزیان بووبێت ئه‌وا پێویسته بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێنته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه مه‌رگی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رێزیان.
شەشەم: په‌رله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵاته بۆ چاودیری و ده‌رچونی یاسا، چۆن ده‌كرێت رێگا بدات خۆی بڕیاری نایاسایی ده‌ربكات؟ چونكه هه‌مو پاشماوه یاساییه‌كانی له‌و بریاره ده‌كه‌وێته‌وه له دادگا به‌رامبه‌ر (سۆران عومه‌ر) پوچه‌ڵه.
حەوتەم: سه‌رۆكی په‌رله‌مان به گوێره‌ی په‌یره‌و ئه‌ركی پارێزگارییه له په‌یره‌و یاسا‌و ده‌ستور، ئه‌ی به چ یاسا‌و بنه‌مایه‌ك ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی خۆی بوه بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان باسی لەوەشکردووە، “له پێناو پارێزگاری له سه‌روه‌ری یاسا و دروست نه‌بونی سه‌ره‌تایه‌كی نایاسایی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری له شكۆی په‌رله‌مان، داواكارین سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاری ژماره (4)ى هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی هه‌ڵوه‌شێنته‌وه كه پێشێلی لایه‌نی رواڵه‌تی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی له هه‌ر چوار قۆناغ تێدایه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









